٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

هێمن هه‌ورامی له ‌ده‌فته‌ری بیروه‌ری 485 حاجییه‌ ئێرانییه‌كه‌دا هاوسۆزی و هاوخه‌میی نووسی

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  هێمن هه‌ورامی له‌ هه‌ولێر سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی ئێرانی کرد و، له‌ ده‌فته‌ری یاده‌وەریی كۆچی ئه‌و 485 حاجییه‌ ئێرانییه‌ی له‌ عەرەبستاندا‌ گیانیان سپارد هاوخه‌می و هاوسۆزیی نووسی.

ڕۆژى 12/11/2015 لە چوارچێوەى ئەو ڕێوڕەسمە '٣ڕۆژی'ـیەدا کە کونسوڵگەریى ئێران لە هەولێر ڕێکی خستبوو بۆ چلەى ماتەمینى 485 حاجییە ئێرانییەکە، کە لە حەجى ئەمساڵدا فەوتابوون. ئەندامى سەرکردایەتى و بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پارتى هێمن هەورامى، سەردانى کونسوڵگەرىی ئێرانى کرد، بۆ بەشدارى کردنى ئەو ڕێوڕەسمە، هەورامى لەلایەن سەرکونسوڵى ئێرانەوە لە هەولێر (مورتەزا عبادى) و کونسوڵى یەکەم (محسین باوەفا) بەرپرسى بەشى فەرهەنگیى کونسوڵگەرىی ئێران کە ڕێوڕەسمەکەی ڕێک خستبوو، پێشوازى کرا.
هەورامى سەرەتا هاوسۆزیى مرۆڤایەتى لە هاوسێ وڵاتەکەى لە دەفتەرى بیرەوەرى 485 حاجییە ئێرانییەکەدا نووسی، دواجار هیواى خواست ئاخر کۆستی وڵاتەکەیان بێت. ئەو ئەندامەى سەرکردایەتیى پارتى گفتووگۆییەکى چڕوپڕیان لەسەر دواپێشهاتەکانى ناوچەکە و هەڕەشەى داعش کرد، کە هەردوو لا کۆک بوون لەسەر لەناوبردنى داعش.

سەرکونسوڵى ئێران دواى خۆشحاڵى بۆ بەشداریکردنى هەورامى لەو ڕێوڕەسمەدا، هیواى سەرکەوتنى پێشمەرگەى خواست لە ڕووبەرووبوونەوەی داعشدا.

سەنگەر هەورامى
 

هەواڵی پەیوەندیدار