وهزیری دهرهوهی ئهڵمانیا: گهلی كورد دهبێ شانازیی به 'سهرۆك بارزانی'ـیەوە بكات

ئهڵمانیا-KDP.info- (هێمن هەورامى) و وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەی سیاسەتى دەرەوە لە بەرلیندا، پێکەوە دانیشتن و، وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا سڵاوى تایبەتی بۆ (سەرۆک بارزانى) نارد و، ڕایگهیاند، گەلى کورد دەبێت شانازى بە (سەرۆک بارزانی).
لە پەراوێزى ئەو کۆڕبەندەدا کە کۆربەر فاوەندەیشن و، وەزارەتى دەرەوەى ئەڵمانیا پێکەوە ڕێکیان خستووە، ئهندامی سهركردایهتی و بهرپرسی پێوهندییهكانی دهرهوهی پارتیی دیمۆكراتی كوردستان(هێمن هەورامى)، بە جیا لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا و، هی 'لوکزمبۆرگ'ـیشدا کۆ بوویەوە.
وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا دواى خۆشحاڵىی خۆى بۆ بەشداربوونى وێنەرى پارتىی دیموکراتى کوردستان، ستایشى ڕۆڵى گەلى کوردستانى کرد لە بەرەنگاربوونەوەى تیرۆریستان و ئەو هەڵوێستە جوامێرانەى گەلى کورد لە بەرامبەر لیقەوماوان و پێکەوەژیان نیشانی داوه. (فرانك ڤالتر شتاینمایر) ئەم سیاسەتەشى بە تێڕوانینەکانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان زانى و، بە (هەورامی)دا سڵاوێکى تایبەت و ماندوونەناسانەى بۆسهرۆكی ههرێمی كوردستان (مهسعوود بارزانى) دەنێرێت.

هەروەها وەزیرى دەرەوەى لوکزمبۆرگ بە سەرسامییەوە باسى لەو رووبەرووبوونانەى هێزى پێشمەرگە کرد و بە تاکە هێزى نەبەزى بەرامبەر داعش وەسف کرد، ئەوەیشى ڕاگەیاند کە گەلى کورد دەبێت شانازى بە (سەرۆک بارزانی) و پیسمەرگە چاونەترسەکانى خۆیانەوە بکەن کە بوونەتە زامنى پێکەوەژیان لە ناوچەکەدا.
(هێمن هەورامى) لە بەرامبەردا زۆر سوپاسى هەردوو وڵات و گەلى ئەڵمانیا و لوکزمبۆرگ کرد، بۆ هاوکارى و پاڵپشتییەکانیان بۆ گەلى کوردستان و هەرێمى کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆریستان و هەڵوێستى کوردان.
(هەرامى) پاشان بە وردى باسى لە دواپێشهاتەکانى ناوچەکە کرد، تیشکى خستە سەر لەناوبردنى داعش و زەمینەسازى بۆ کۆتایهێنان بەو فکرە تیرۆریستییە کە ئایینیان کردووتە وەسیلە و، عەتفى تاکیان لە ناوچەکەدا ورووژاندووە. هەروەها هەورامى لە بەشێکى دیکە قسەکانیدا باسى لە ڕەوشى ناوخۆى کوردستان کرد و ئاماژەى بەوە کرد کە درێژەپێدەرى ئەو ستراتیژییە دەبین لە هەرێمى کوردستان کە ئەم دەسکەوتە دیپلۆماسى و سیاسییانەى لێ کەوتووەتەوە؛ هەورامى ئەمەشى لە سای سیاسەتى جەنابى سەرۆکەوە زانی.
سەنگەر هەورامى

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
