ئهڵمانیا، 'پارتی'ـی بانگهێشتی كۆڕبهندی سیاسهتی دهرهوه كرد
__2015_11_10_h17m12s56__LB.jpg)
ئهڵمانیا-KDP.info- به هاوكاری وهزارهتی دهرهوهی ئهڵمانیا هێمن ههورامی وهك نوێنهری پارتیی دیموكراتی كوردستان بانگهێشتی كۆڕبهندی سیاسهتی دهرهوهی ئهو وڵاته كرا.
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ وڵاتانی ئەورووپا هێمن هەورامی بهرپرسی پێوهندییهكانی دهرهوهی پارتیی دیموكراتی كوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی (کۆربەر فاوەندەیشن بە هەماهەنگی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا) بانگهێشتی کۆربەندی سیاسەتی دەرەوە دەکرێ، کە هەورامی پشتڕاستی کردەوە کە مەرامێکی لەو سەردانەدا بەشداریکردنی ئەم کۆڕبەندەبووە. هەورامی بەگەیشتنی بۆ بەرلین، چەندین دیداروو کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندە بەشداربووەکانی ئەو کۆربەندە ئەنجامدا. ڕۆژی یەکەمی کۆڕبەندەکە هەورامی لەگەڵ نۆرا مولەری بەرێوەبەری کۆربەر فاوەندەیشن و ژمارەیەک لە ئەکادیمی و دیپلۆماتی بەشداربوو کۆ بووەوە، دواتر ئێوارەخوانێک بۆ شاندە بەشداربووەکانی کۆڕبەندەکە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕێک خرابوو، 'هەورامی'ـیش وەکو شاندی پارتی بەشداربوو تیدا.
هەروەها هێمن هەورامی لە ڕۆژی دووەمی کۆڕبەندەکەدا کە مەزەندە دەکرێت زیاد لە 200 کەسایەتی ئەکادیمی و سیاسی لەسەرانسەری جیهان تێیدا بهشدارن، هەریەکە لە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و لۆکسۆمبۆرگ و سەرۆکی پەرلەمانی چیک و باڵوێزی ڕووسیا لە یەکیەتی ئەوورووپا و سەرۆکی پێشووی لاتیڤیا ئامادەی کۆربەندەکە بوون. سەرەڕای خستنە ڕووی باروودۆخی هەرێمی کوردستان و پیشاندانی ڕۆڵی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان لە ڕۆژی دووەمی کۆڕبەندەکەدا لەلایەن هەورامی، دواجار بە تایبەتی لەگەڵ زۆرێک لە بەشداربووان کۆ بووەوە و هەڵوێستی هەرێمی کوردستان و پارتیی دیموکراتی کوردستانی بۆ تەواوی پرسەکانی ناوچەکە گەیاندە لایەنی بەرانبەر.
سەنگەر هەورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
