٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

كورد پێویستی بە گوتارێكی نەتەوەیییە

سەرچاوە: KDP.info

هۆڵەندا-KDP.info-  لە چوارچێوەی ئەو سەردانە دیپلۆماسییەی (هێمن هەورامی) ئەندامی سەركردایەتیی پارتی بۆ ئەورووپا ئەنجامی دا، سەرەڕای كارە دیپلۆماسییەكانیان لەگەڵ حزبە سیاسییەكانی ئەورووپا، لە نزیكەوە لەگەڵ سەرجەم بەرپرسی رێكخراو و ئەندامانی ناوچەی هۆڵەندا كۆ بووەوە.

بۆ ئاگاداربوون لە دواپێشهاتەكانی نێوخۆی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە، (هێمن هەورامی) ئەندامی سەركردایەتیی پارتی و بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە، كۆبوونەوەیەكی فراوانی بە ئەندامان و كادیرانی ناوچەی هۆڵەندا كرد، كە هەموو بەرپرسی رێكخراوەكان و ئەندامانی ناوچە تێیدا ئامادە بوون.
لە كۆبوونەوەكەدا، بە وردی باسی هەموو هاوكێشە سیاسییە هەرێمییەكان و جیهانی لەسەر بارودۆخی هەرێمی كوردستان كرا و، (هەورامی) ستراتیژییەتی پارتیی بۆ ئامادەبووان خستە ڕوو، كە پارتی لە هەموو كاتێكدا هەوڵی چارەكردنی كێشەكانی بە ڕێگای دیالۆگ و گۆفتوگۆ بە ئەرێنی زانیوە و، هەرێمی كوردستان و بەشەكانی دیكە كوردستان لە ئێستادا پێویستیان بە گوتارێكی نەتەوەیی هەیە و، هەموو كات پارتی سەری ڕم بووە بۆ ئەم پرسە و لە هەوڵدان بەرژەوەندیی كوردبوون بخەنە بەردەم هەموو بەرژەوەندییەكانی دیكەوە. بۆ ئەوەی لە دووبارە داڕشتنەوەی نەخشەی ئەو ناچەیەدا كورد وەك چۆن ئێستا ڕۆڵكی بەرچاوی هەیە، لەمەودوایش هەبێت.
(هێمن هەورامی) گوتیشی، دەستكەوتەكان بەرچاون و ناشێ بكرێنە قوربانیی بەرژەوەندیی وڵاتان و، هۆشدارییشی دایە كادیرانی پارتی لەو وڵاتەدا، كە پارتی وەك هێزێكی نەتەوەییی گەورەی كوردستان ڕۆڵێكی گەورەتر و ئەركی گەورەتری لەسەر شانە، بۆیە هەڵگرتنی ئەم ئەركانە ئەوانیش بێبەش ناكات، هەموو كات دەبێت بە ئەمەكەوە پارێزەری مافەكانی نەتەوەی كورد بن.
هەروەها باسی لە دواپەرەسەندنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە سەركەوتنە یەك لە دوای یەكەكانی بۆ كردن و ئەوەیشی پێ ڕاگەیاندن كە، هەر لەنگەرێك بێتە پێش بۆ بەرەو خەونە گەورەكە،  كوردانە و پارتیانە لەناوی دەبەن، جا ئەگەر نێوخۆیی بێت یاخود دەرەكی.

سەنگەر هەورامی
 

هەواڵی پەیوەندیدار