"بهرههمی سهد ساڵهی ڕۆژههڵاتی ناوین دهوڵهتی وای بهرههمێناوه لهشهو ڕۆژێكدا گروپێكی تیرۆریستی دهكاته دهوڵهت"
__2015_11_07_h17m52s7__LB.jpg)
هۆڵهندا -KDP.info- له هۆڵهنهدا هێمن ههورامی له سمینارێكی هاوبهشدا لهگهڵ پهرلهمانتارێكی ئهو وڵاته كه گوتهبێژی پارتی كرێكارانی هۆڵهندایشه، ڕۆشنایی خسته سهر بەرهەمی 100 ساڵەی نەخشەی ڕۆژههڵاتی ناوین کە دەوڵەتی وای بەرهەم هێناوە لە شەو ڕۆژێکدا گرووپە تیرۆریستێکی کردە دهوڵهتێكی تیرۆریست.
لە شاری ڕۆتەردامی هۆڵەندا سیمینارێکی سیاسی ئەکادیمی بۆ هێمن هەورامی و میشیل سێڤایسی ئەندامپەرلەمان و گوتەبێژی سیاسەتی دەرەوەی پارتی کرێکارانی هۆڵەندا ساز کرا، کە گەنجانی سۆشیالیست و قوتابی و لاوانی پارتی لە هۆڵەندا و کۆمەڵە کەسایەتییەکی بەرچاو و چالاکوانی هۆڵەندییش لەوێ بوون.
تێڕوانینی پارتی کرێکارانی هۆڵەندا لە زاری میشیل سێرڤایسەوە خرایە ڕوو لەسەر پرسی تیرۆر و گۆڕانکاری لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، سێرڤایس بەناوی حزبەکەیەوە ستاییشی ڕۆڵی پێشمەرگەی کوردستانی کرد بۆ ڕاگرتنی تیرۆریستان و هەوڵی لەناوبردنیان، سێرڤایس خوێنی پێشمەرگەی بەو هێڵە سوورە وەسف کرد کە تیرۆریستانی وەستاند. هەروەها هاوکاری و پاڵپشتی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
بەشێکی دیکەی سیمینارەکە پەیوەست بوو بە ڕوانگەی پارتییەوە کە بە ناونیشانی (شەڕی داعش و گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە ڕوانگەی کوردەوە) کە ئەندامێکی سەرکردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی درەوەی پ.د.ک هێمن هەورامی قسەکەری بوو. هەورامی دواکەوتوویی ڕەوڕەوەی دیموکراسی و پلورالیزم و مودێرنیەت لە حوکمڕانی و دەستەڵاتی گەڕاندەوە بۆ ئەو نەخشەیەی کە ڕۆژهەڵاتی ناڤینی کۆ کردۆتەوە. هەورامی ڕایگەیاند گەر ژیرانە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بنواڕین کۆنبوونەکەی لە ئاستێکدایە گەر نوێی نەکەینەوە بە ناڕێکی نوێ دەکرێتەوە و دووبارە ماڵوێرانییە بۆ ناوچەکە، دەبێت واقعییانە لە سیستەمە نوێکە بنواڕین و کە هاوپەیمانی و ئەکتەر و بابەتی نوێ هاتوونەتە گۆڕێ و کە ڕۆڵگێرانی ناوچەکە ئاڕاستە دەکەن، هەورامی دەڵێ ئەو کوردەی سەد ساڵە نکۆڵیی لێ کراوە، ڕۆڵێکی ئێجگار ئەرێنی دەبینێت لە ناوچەکەدا.
هەورامی بە وردی باسی لە مافی چارەی خۆنووسینی گەلی کوردی کرد و بە مافێکی سروشتیی هەموو گەلێکی زانی؛ هەروەها سەرهەڵدان و تەشەنەکردنی داعشی لە ناوچەکەدا بۆ ئامادەبوان ڕوون کردەوە و دووبارە گەڕاندییەوە بۆ بەرهەمی 100 ساڵەی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوین کە دەوڵەتی وای بەرهەم هێناوە لە شەووڕۆژێکدا گرووپێکی تیرۆریستی کردە دهوڵهتێكی تیرۆریستی ئەوانیش؛ وەکو حکوومەتە فاشیلەکەی سووریا و، بەشە عەرەبەکەی عێراق.
سەنگەر هەورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
