كوێت: پارتی نموونهیهكی جوانی له خهباتی سیاسی بۆ گهیشتن به ئازادی لهناوچهكهدا پێشكهیش كردووه
__2015_11_03_h15m57s47__LB.jpg)
ههولێر-KDP.info- كونسووڵی كوێت له ههولێر ڕایگهیاند كه پارتیی دیموکراتی کوردستان نموونەیەکی جوانی لە خەباتی سیاسی بۆ گەیشتن بە ئازادی و مافی گەلان لە ناوچەکەدا پێشکەش کردووە و کاریگەری ئەرێنیشی هەبووە. هەروەها سەرۆک بارزانی وەها ڕۆڵێکی لە بەرەوپێشبردنی کوردستان گێراوە کە دەبێت ناوچەکە سوودی لێ ببینێت.
ئەمڕۆ لە هەولێری پایتەخت بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازی لە کونسوڵی کوێت (د. عومەر ئەحمەد کندری)ی کرد بۆ گەیاندنی هەڵوێستی پارتی لەسەر دوا بەرکەوتنە سیاسییەکانی ناوچەکە و کوردستان.
هێمن هەورامی سەرەتا باسی لەو گۆڕانکارییانە کرد کە لە ناوچەکاندا هاتوونەتە ئاراوە و، ڕۆڵی هەرێمی کوردستان و، سەرۆک بارزانی ڕۆڵێکی ئەرێنی بووە، هەروەها هەورامی بەناوی گەلی کوردەوە سوپاسی وڵاتی کوێتی کرد لە هاوکاری و بەدەمەوەهاتنی هەرێمی کوردستان و هەورامی ئەمەشی گەڕاندەوە بۆ ئەو پەیوەندییە لەمێژیینەی کە لە ساڵی 1974ـەوە تا بە ئێستا دەگات. بۆیە دەبێت زیاتر برەو بە پەیوەندییەکانمان بدین. ئەوەشی گوت لەسەر هەڵبژاردنەکانی تورکیا، هەڵوێستی پارتی ڕوون کردەوە کە پارتی لەگەڵ دیموکراسییەتە لە تورکیا، چونکە خزمەتێکی باشی پرۆسەی ئاشتی دەکات،
د. عومەر کندری لەلای خۆیەوە باسی لە ڕۆڵی هەرێمی کوردستان کرد، کە توانیویەتی نموونەیەکی دیموکراتیک لە ناوچەکەدا بنوێنێت، کونسووڵ ئەمەشی گەڕاندەوە بۆ حاکمیەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کە توانیوییەتی مانای حزبایەتی لە بەرژەوەندی مافی گەلان و ئازادیدا بچەسپێنێت و، سەرۆک بارزانی وەها ڕۆڵێکی لەم بوارانەدا گێراوە کە دەبێت ناوچەکە چاوی لێ بکەن.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
