٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

ڕۆمانیا: له‌ هاوكاریكردنی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بین

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  سەركونسووڵی ڕۆمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌دیداری له‌گه‌ڵ هێمن هه‌وارمی ڕایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی له‌ هاوكاریكردنی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێ.

هێمن هەورامی بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی هەستیار و مێژووییدا گوزەر دەکات، بۆیە گرینگە زۆر بە وردی و وریاییەوە مامەڵە بکات لەگەڵ ئەو بارودۆخەی کە هاتووەتە ڕێی.

هێمن هەورامی پێشوازیی كرد لە میهاتا ئه‌نی سەرکونسووڵی ڕۆمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد و، وێڕای بە خێرهێنانی شاندی میوان دید و ڕوانگەی پارتی لەسەر دوایین پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستانی خستە ڕوو.

هەورامی ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی هەستیار و مێژووییدا گوزەر دەکات، بۆیە گرنگە زۆر بە وردی و وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخەدا بکات کە هاتووەتە ڕێی. میهاتا سەرکونسوڵی ڕۆمانیا ئاماژەی بەوە دا کە یەکێتیی ئەوروپا بە گشتی و ڕۆمانیا بە تایبەتی بە گرنگییەکی زۆرەوە دەڕواننە ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا و، حەواندنەوەی نزیکەی دووملیۆن ئاوارە و پەنابەری عێراق و سووریا. میهاتا ئه‌نی گوتیشی: "ئێمە بەردەوام دەبین لە هاوکاری حکوومەت و، گەلی کوردستان لەم قوناغەدا و هەموو هەوڵێک دەدەین کە پەیوەندییەکانی هەردوو لا بەرەو بەهێزی بچێت و، لە ئایندەیەکی نزیکیشدا پەیوەندییە دوولایەنەکەیان بچێتە قۆناغێکی نوێوە. میهاتا ئه‌نی ئاماژەشی بەوە دا کە ئەو جیاوازییە سیاسیانەی کە ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا هەیە بەشێکە لە پرۆسەی دیموکراسی و، هیوایشی خواست گشت لایەک لە هەوڵی گەیشتن بن بە ڕێکەوتنێک کە لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستاندا بێت بە لەبەرچاوگرتنی هەستیاریی ئەم قوناغە.
هێمن هەورامی ئاماژە بەوەیش دا کە وڵاتی ڕۆمانیا وەکو ئەندامێکی یەکێتیی ئەورووپا و ناتۆ، دەتوانێت هاوکاری زیاتر پێشکەش بە هەرێمی کوردستان بکات و، داواشی کرد کە ئەو وڵاتە ببێتە دەنگی هەرێمی کوردستان لە دانیشتن و، کوبوونەوەکانی ئەو ڕێکخراوانەدا کە كاریگەری بەهێزیان هەیە لە یەکلاکردنەوەی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناویندا.

هەواڵی پەیوەندیدار