سوێد له رۆژههڵاتی ناویندا به سیاسهتی ههرێم سهرسامه
__2015_10_31_h15m54s14__LB.jpg)
ههولێر-KDP.info- ئەندامی پەرلەمانی سوید لە کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان لهگهڵ یەکێتیی ئەورووپا دهڵێ، سەرسامن بەو سیاسەتەی کە حکوومەتی هەریمی کوردستان پەیڕەوی دەکات و، توانیویەتی سەربەخۆییە سیاسییەکەی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا بپارێزێت، لە کاتێکدا کە ڕۆژهەڵاتی ناوێن دابەش بووە بەسەر چەندین بەرەی ئاینی و مەزهەبی و نەتەوەییدا.
خاتوو دێسیرێ پێترۆس کە بە یاوەریی شاندێکی هاوبەشی پەرلەمانی سوید و دەزگا خێرخوازییە سویدییەکەی (شادۆ) سەردانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانی کردبوو، لە لایەن هێمن هەورامییەوە پێشوازی لێ کرا.
شاندەکەی یاوەری خاتو دێسیرێ پێترۆس پێک هاتبوون لە خاتوو ئێڤا ئەسپلۆند سەرۆکی ڕێکخراوی (شادۆ) و چالاکوانی بواری خێرخوازی و کۆمەڵگای مەدەنی و، ئیسماعیل کامل ئەندامی سەرکردایەتی پارتی گەلی لیبراڵی سوێد و پەرلەمانتاری خوڵی پێشووی پەرلەمانی سوید و، سۆسەن گۆڤەن سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوێد کە گەورەترین ڕێکخراو ناسراو دانپیانراوی ڕەوەندی کوردستانییە لە سوێد و خاوەن زیاتر 8.000 ئەندامن لە سەرتاسەری سوێددا. خاتوو سۆسەن یەکەم کوردە لە وڵاتی سوید کە ئەندامی دەستەی بەڕیوەبەری فیدراسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان _ کۆمیتەی سویدە و، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خێرخوازی (شادۆ)یە کە چەندین پەرلەمانتاری سویدی و ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی تێیدا ئەندامن.
دیارە ئەو گرووپە لە لایەن پەرلەمانی و حکوومەتی سویدەوە ڕاسپێردراون کە لە چوارچێوەی ڕێکخراوی خێرخوازیی (شادۆ)دا سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ ئاشنابوون بە بارۆدۆخی سیاسی و مرۆیی هەرێمی کوردستان.
خاتوو دێسیرێ پێترۆس لە کۆبوونەوە لەگەڵ هێمن هەورامیدا گوتی: "ئیمە لە سوید سەرسامین بەو سیاسەتەی کە حکوومەتی هەریمی کوردستان گرتوویەتیە بەر و، توانیویەتی باڵانسی سیاسی و سەربەخۆیی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا بپارێزێت، لە کاتیکدا کە ڕۆژهەڵاتی ناوین دابەش بووە بەسەر چەندین بەرەی ئایینی و مەزهەبی و نەتەوەییدا.
(هێمن هەروامی)ـیش سیاسەت و تێڕوانینی پارتیی دیموکراتی کوردستانی دەربارەی دوا پەرەسەندنەکانی سیاسەستی هەرێم و پەیوەندیی هەولێر و حکوومەتی ناوەند و، پرسی شەڕی داعش و گرفتی ئاوارەکان، بۆ شاندی میوان خستە ڕوو.
سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی ئاراستەی گەل و حکوومەتی سوید کرد بۆ ئەو هاوکارییە مرۆیی و سەربازییەی وڵاتی سوێد و، داوایشی کرد کە سوید گوشاری زیاتر بخاتە سەر یەکیتیی ئەورووپا بۆ زیاترکردنی هاوکاری مرۆیی و سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان. هێمن هەورامی گوتیشی: "ئێمە لەو باوەڕەداین ئاساییشی نەتەوەییی وڵاتانی ئەورووپا پەیوەستە بە سەرکەوتن بەسەر داعشدا و، بەهێزبونی ئەوانە مەترسییە بو یەکێتیی ئەورووپا."

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
