٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

یووئێن: جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌ باره‌گاكانی پارتێكی سیاسی له‌ هه‌رێم كراوه‌ته‌ ئامانج و، هێرشیان بۆ بردووە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- نوێنه‌ری نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند كه‌ نەتەوەیە یەكگرتوەكان ئیدانەی هەموو توندوتیژییەك دەكات بە هەر شێوەیەك و، بۆ هەر مەبەستێك بێت، بە ڕاستی جێگەیە نیگەرانییە كە بارەگای پارتێكی سیاسی كراوەتە ئامانج و، بەو شیوەیە هێرشیان كردووەتە سەری.  بە ناوی نەتەوە یەكگرتوەكانەوە پرسە و سەرەخۆشییانی ئاراستەی خانەوادەی شەهیدانی دەستی تیرۆر و ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییەی ناوخۆی هەرێم كرد و هیوای زوو چاكبونەوە بۆ بریندارەكان خواست

به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتیی دیموكراتی كوردستان هێمن هەورامی، پێشوازیی كرد لە سۆكۆڵ كۆندی بەرپرسی نوێنەرایەتیی نەتەوە یەكگرتوەكان لە هەرێمی كوردستان و، سوپاسی نوینەرایەتیی نەتەوە یەكگرتوەكان كرد لە هەرێمی كوردستان بۆ ئەو ڕۆڵە ئەرینیانەی گێڕاویانە لە هاوكاری مرویی و، لوجیستیکی حكوومەت و گەلی كوردستان لە سەرەتای نەوەتەكانی سەدەی ڕابردوو بە گشتی و بەتایبەتی لە دوای دروستبوونی ئەم قەیرانانەی ئیستای ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست و، هاتنی تیرۆریستانی داعش و داگیركردنی مووسڵ كە بووەتە هۆكاری ئاوارەبونی خەڵكێكی زۆر لە سووریا و عێراق كە ئیستا لە هەرێم نیشتەجێن.

هەورامی دوا پێشهاتەكانی هەرێم و ناوچەكەی بۆ كۆندی ڕوون كردوە، ئاماژەی بە ئاڵۆزبوون قەیرانەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان كرد كە لە ئەنجامی ئەو كار و سیاسەتە بووە كە بزووتنەوەی گۆڕان و، سەرۆكی پەرلەمان کردیان، هیچیان تێدا نەهێشتەوە بۆ سازان. تەنانەت گەیشتە ئەوەی كە خوپیشاندانی ڕەوای خەڵك بە دەرفەت بزانن و، بیقۆزنەوە بۆ مەبەستی سیاسیی خۆیان، نانەوەی پشێوییەکی زیاتر و هێرشكردنە سەر بارەگاكانی پارتی و سووتاندنیان و شەهیدكردنی كادیر و خەڵكی بێتاوان. پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ كات نەیویستووە هەڵویستی سیاسی بگاتە ئەم قوناغە هەر ئەوەش بو وای لە پارتی كرد پەنا ببات بۆ پێكهێنانی حكوومەتی بنكەفراوان و، لە بەشێكی زۆری مافی هەڵبژاردنی خوی خۆش بیت لەبەر پاراستنی یەكڕیزیی ناوخۆی هەرێم و، ئارامییەکی زیاتر بۆ گەلی كوردستان. شێوازی كاركردنی بزووتنەی گۆڕان وای كرد پارتی دیموكراتی كوردستان چاو بە ڕێكەوتنە سیاسییەكەی لەگەڵ ئەو بزووتنەوەیەدا بخشێنێتەوە.
لای خۆیشیه‌وه‌ سۆكۆڵ كۆندی ڕایگه‌یاند كه‌، نەتەوەیە یەكگرتووەكان ئیدانەی هەموو توندوتیژییەك دەكات، بە هەر شێوەیەك و، بۆ هەر مەبەستێك بێت، بە ڕاستی جێگەیە نیگەرانییە كە بارەگای پارتێكی سیاسی كراوەتە ئامانج و، بەو شیوەیە هێرشیان كردووەتە سەری. بەڕێز كوندی بە ناوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆیانی ئاراستەی خانەوادەی شەهیدانی دەستی تیرۆر و ئاڵۆزییەكانی ئەم دوایەیی ناوخۆی هەرێم كرد و، هیوای زوو چاكبوونەوە بو بریندارەكان خواست.

گوتیشی ئێمە وەك نەتەوە یەكگرتوەكان داوا لە گشت لایەنە سیاسییه‌كان دەكەین بە لەبەر چاوگرتنی دوخی ئیستای هەرێمی كوردستان مامەڵە لەگەڵ یەك بكەن هەوڵ بدەن، لە سەر مێزی گفتوگۆ چارەسەرێك بۆ جیاوازیەكانیان بدۆزنەوە، ڕێگە نەدرێت ئەو جیاوازیانە بگوێزرێتەوە بۆ سەر شەقام و ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئارامی و ئاسایشی هەرێم.
هێمن هەورامی بە ناوی سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتیی دیموكراتی كوردستانەوە دڵنیایی دا كە ئەوان بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نادەن قۆناغی ئیستای هەرێم بەرەودواوە بگەڕێتەوە و، هێچ كاردانەوەیەكیشیان نابێت بەرامبەر بەو ڕەفتارە نابەجێیانەی بەرامبەرمان كراوە؛ كار دەكەن بۆ پاراستن و بەرەوپێشەوەبردنی زیاتری ئەم ئەزموونە كە بە خوێنی دەیان‌هەزار شەهید بەرهەم هاتووە. جیاوازییە ناوخۆییەكان هەرگیز کار ناکاتە سەر شەڕی تیرۆر، بە شانازییەوە دەتوانین بڵێین كە ئاستی دیموكراسی لە كوردستان گەیشتووەتە ئەو قۆناغەی كە هێزی سەربازی و ئەمنی خویان بەدوور بگرن لە ناكۆكییە سیاسییەكان.
 

هەواڵی پەیوەندیدار