پۆڵهندا: سهقامگیریی كوردستان له بهرژهوهندیی كۆمهڵگهی نێودهوڵهتیدایه
__2015_10_26_h16m30s54__LB.jpg)
ههولێر-KDP.info- له دیداری لهگهڵ (هێمن ههورامی) بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتیی دیموکراتی کوردستان، سهركۆنسووڵی كۆماری پۆڵهندا له ههولێر دهڵێ، سهقامگیریی ههرێمی كوردستان له بهرژهوهندیی كۆمهڵگهی نێودهوڵهتیدایه.
لە میانەی کۆبوونەوەکەی (هێمن هەورامی) و سهركونسووڵی كۆماری پۆڵهندا له ههولێر (بۆگۆسۆاڤ ئۆخۆدێک) باس لە دوایین پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان کرا و بهرپرسی پێوهندییهكانی پارتی کورتەیەکی لەو جیاوازی بۆچوونانە خستە ڕوو کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان هاتوونەتە ئارا لەسەر پرسی سەرۆکایەتیی هەرێم و ڕۆڵی پەرلەمان و هەڵوێستی پارتیشی بە ڕوونی خستە ڕوو کە بریتییە لە هەڵبژاردنی سەرۆک لەلایەن گەلەوە. هیمن ههورامی ئاماژەیشی بەوەدا کە بە بەم میکانیزمە بواری دیموکراسی و بەشدارییەکی زیاتر بە هاووڵاتیان دەدرێت و کەلتووری سیاسی و دیموکراسی باشتر دەچەسپێت لە هەرێمی کوردستاندا.
ڕاشیگەیاند کە پارتی لەگەڵ ئەوەدایە بە سازان هەموو پرسێک یەکلایی بکرێتەوە و، ئەو گرفتانەش چارە بکرێن کە بەم دواییە هاتوونەتە ئارا، بە تایبەتی پاش سووتاندنی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنورەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، راپەڕین، شارەزوور و گەرمیان.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی ڕوونشی کردەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ یەکڕیزی و سازاندایە و، ئەگەر پارتە سیاسییەکان نەگەیشتنە ڕێکەوتن لەسەر میکانیزمی دەستنیشانکردنی سەرۆکی هەرێم ئەوا باشترین بژاردە گەڕانەوەیە بۆ ڕای گەل. هەورامی دووپاتیشی کردەوە کە هەرێمی کوردستان لە قوناغێکی باشی دیموکراسیدایە و، باشترین نموونەش ئەوەیە کە هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی کوردستان خویان بەدوور گرتووە، لە ناکۆکییە سیاسییەکان و باسیشی لەو خاڵ و پیشنیارانە کرد بۆ شاندی میوان کە پارتی پێشکەشی لایەنە سیاسیەکانی کردووە بۆ چارەسەری پرس و، گرفتەکانی ناوخۆی هەریم. لە بەرانبەریشدا 'بۆگۆسۆاڤ ئۆخۆدێک' خوشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەم دیدارە و، بە ناوی حکوومەت و گەلی پۆڵەنداوە سوپاسی گەلی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کرد کە لە شەڕی دژی تیرۆر کە لە خاڵی پێشەوەی بەرگریدان و، دووپاتیشی کردەوە کە ئەوان بەردەوام دەبن لە هاوکاری بۆ حکوومەتی هەرێم. سەرکۆنسولی کۆماری پوڵەندا ئەوەشی خستە ڕوو کە پڕۆسەی دیموکراسی هەرێمی کوردستان بەلای یەکێتیی ئەوروپا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە تایبەتی پۆڵەنداوە گرنگە و، پشتیوانی لە بەردەوام بوونی گفتوگۆی نێوان لایەنەکان دەکەن و، داوایان لێ دەکەن کە بە لەبەرچاوگرتنی ئەم بارودۆخە هەستیارەی هەرێمی کوردستان بگەنە رێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندیی هەریمی کوردستاندا بێت. بۆگۆسۆاڤ ئۆخۆدێک ئاماژەی بەوەش دا کە سەقامگیری و ئارامیی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندیی كۆمەڵگای نێودەوڵەتیدایە چونکە گەلی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان قورسترین ئەرکی لەسەر شانە؛ شەڕی داعش و، حەوانەوەی نزیکەی دووملیۆن ئاوارە.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
