هۆڵهندا: له هاوكاریكردنی ههرێم بهردهوام دهبین

ههولێر-KDP.info- شاندێكی هۆڵهندا له دیداریان لهگهڵ (هێمن ههورامی)ـدا، ڕایانگهیاند كه وڵاتهكهیان له هاوكاریكردنی ههرێم بهردهوام دهبن.
هێمن ههورامی بەرپرسی پەیوەندییهکانی دەرەوەی پارتی پێشوازی لە شاندێکی هۆڵەندی کرد، کە پێک هاتبوون لە (یۆئیل ڤۆردێ ویند) ــ ئەندام پەرلەمانی هۆڵەندا لەسەر لیستی پارتی یەکیەتی کریستیانی هۆڵەندا و شاندێكی یاوهری.
هێمن هەورامی وێڕای بەخێرهێنانی شاندەکە، بە ناوی سەرکردایەتیی پارتییەوە زۆر سوپاسی گەل و حکوومەتی هوڵەندای کرد لە کاتی شەڕی داعشدا ئا وەها بەدەم هەرێمی کوردستانەوە هاتن و، یارمەتیی مرۆڤانەیشیان پێشکەش کرد؛ هەروەها بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی تیشکی خستە سەر دواپەرەسەندنەکانی شەڕی داعش و باسی قارەمانییەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان کرد، هەورامی سەبارەت بەو هەلومەرجە هەرێمییە کرد کە لە ناوچەکەدا هاتووەتە ئاراوە و ڕۆڵی کورد لەم نێوەندەدا ڕۆڵێکی کاریگەرە و لەسەر ستراتیژییەتی لەناوبردنی داعش سوورین و هەر هێزێک مەبەستی سڕینەوەی ئەو هێزە تیرۆرییە بێت، پشتی دەگرین، لەو هاوکێشەیەشدا گەلی کورد خاوەنی پڕۆژەی خۆیەتی ناچێتە هیچ بەرەیەکی هەرێمی و نێودەوڵەتییەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەیاندا هەورامی سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا، سەرنجی پارتیی دیموکراتی کوردستانی خستە ڕوو، هەروەها ڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد و بەرپرسی پەیوەندییەکان تەئکیدی لە زیاتر چەسپاندنی دیموکراسییەت لە هەرێمی کوردستان کردەوەو ڕایگەیاند وەک پارتی ڕێگە نادەن هیچ هێزیک جێگای هێزی خەڵک بگرێتەوە.
یۆئیل ڤۆردێ سوپاسی گەلی کورد و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە ڕووبەرووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و، ئەو قارەمانەتییەی کە بووەتە هۆی شکستی داعش؛ هەروەها باسی لە ڕۆڵی سەرۆک بارزانی وەک فەرماندەی هێزە چەكدارەکانی هەرێمی کورددستان کرد لەو شەڕەدا و، بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری هەرێمی کوردستان دەربڕی.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
