٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

هێمن هەورامی: گۆشەنیگای حزبیانە، کوردستانی لەبیر هەندی لایەن بردووه‌تەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا هێمن هەورامی ڕایگەیاند: "گۆشەنیگای حزبیانە، کوردستانی لەبیر هەندی لایەن بردووەتەوە." هەروەها ئەوەشی درکاند کە حزبەکەی هەمووکات براوە دەبێت، چونکە تەبەنیکەری خواستەکانی کوردستانیانە.

لە ڕۆژی 8/10/2015 لیژنەی ناوچەی سه‌لاحه‌دین سیمینارێکی سیاسیی کراوەی بۆ (هێمن هەورامی) ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی پ‌دک ساز کرد، کە ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی حزبی و حکوومیی سنووری ئەو ناوچەیەش ئامادە بوون لەوێ.
هەورامی لە سیمینارەکەدا تیشکی خستە سەر دواپێشهاتەکانی ناوچەکە و باسی لەو هاوکێشە نێودەوڵەتییانە کرد لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناڤین و کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان و کورد لە ناوچەکەدا. 

لە بەشێکی دیکەی سیمینارەکەیدا ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی بە وردی مەسەلە سیاسییەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی شی کردەوە و هەڵوێستی پارتیی لەو بارەیەوە بۆ ئامادەبوانی سیمینارەکە خستە ڕوو، سەبارەت بە سیستەمی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان کە ئێستاکە لایەنە سیاسییەکانی بەخۆوە خەریک کردووە، هەورامی گوتی: "ڕاستە ئەمانە مەسەلەی جەوهەرین و ئایندەی حوکمڕانەتییەکەی هەرێم دەستنیشان دەکات، بەڵام دەبێت لە شوێنی خۆیدا قسەوباسی لەسەر بکرێت، ئەم پرسانە لەنێو ڕەشنووسی دەستووری هەرێمی کوردستاندا دەبێت جێگیر و قسەی لەسەر بکرێت، نەک لایەنەکان بێن و یاری بە عاتیفەی خەڵکی کوردستان بکەن و لە چوارچێوەی کۆدەتادا بەسەر خەڵکی کوردستان سیستەمێکی حوکمڕانی بسەپێنن، ئەمە مافی خەڵکە و دەبێت لە چوارچێوەیەکی دیموکراسیدا کوردستانیان دەستنیشانی بکەن".

هێمن هەورامی لە کۆی ناکۆکییەکاندا پارتی بە براوە دەزانێت، چونکە پارتی لەگەڵ خواستەکانی خەڵک و مەنتیقیانە لە پرسەکان دەڕوانێت و حزبەکەی بە وەسیلەیەک بۆ سەرکەوتنی کوردستان دەزانێت. ئەوەشی ڕاگەیاند: "کە لایەنەکانی دیکە بە داخەوە کە گۆشەنیگای حزبانی، کوردستانی بیر بردوونەتەوە لەبەر ئەم پۆست و ئەو پۆست."

سه‌نگه‌ر هه‌ورامی

هەواڵی پەیوەندیدار