٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا: هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه‌كی پێشكه‌وتووه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر -KDP.info-  به‌رپرسی نووسینگه‌ی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه‌كی پیشكه‌وتووه‌ لەو‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینەدا.

ڕۆژی 1/10/2015 (هێمن هەورامی) پێشوازیی لە (پاتریک ییسن) بەرپرسی نووسینگەی یەکیه‌تیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان كرد و له بە ناوی سەرکردایەتیی پارتییەوە پیرۆزبایی لە ییسن کرد وەک نوێنەری یەکیه‌تیی ئەوورووپا لە هەرێمی کوردستان و، هەموو جۆرە پشتگیری و پاڵپشتییەکی حزبەکەیانی بۆ ناوبراو دەربڕی؛ بەرپرسی پەیوەندییەکانیش کردنەوەی ئەم نووسینگەیەی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپای له‌ هه‌رێم به‌رز نرخاند و، بە وەسیلەیەکی دیکەی پەیوەندی نێوان گەلی کورد و ئەورووپا زانی و ڕایگەیاند: "گرنگیدانی وڵاتانی جیهان بە هەرێمی کوردستان بۆ ئەو ژینگە دیموکراسی و پێکەوەژیانە دەگەڕێتەوە کە هەر لە دێرزەمانەوە 'کوردستانی'ـان قوربانییان بۆ داوە، نموونەی هەرە بەرجەستەیشی، ئەو شەڕە لەناکاوەی تیرۆریستانی داعش بوو، کوردان توانیویانە هەم وەک تاقانەیەکی زەمینی شەڕی داعش بکەن و، هەم باوەش بۆ نزیکەی ٣میلۆن ئاوارەیش بکاتەوە و، شەپۆلە تاریکییە ڕاوەستێنێت کە بەرەو جیهانی ئازاد هوروژمی دەهێنا.

(هەورامی) ئەو کارەی بۆ ئیرادەی پێشمەرگە قارەماکانی کوردستان و، فەرماندەی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان و، کوردستانییە خۆڕاگرەکان گەڕاندەوە. هەروەها بەشێکی گرنگی ئەم سەرکەوتنانەی گەڕاندەوە بۆ بەدەمەوەهاتنی وڵاتانی ئەورووپا و دۆستانی گەلی کورد کە لە ئانوساتی هێرشەکانی داعش کە بە پیری پێشمەرگەوە هاتن.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا (هەورامی) تیشکی خستە سەر دواپەرەسەندنەکانی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان و باسی لەو هاوکێشە سیاسییە کرد کە وڵاتانی زلهێزی جیهان لە ناوچەکەدا ڕۆڵی تێدا دەگێڕن، ئێمە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردداین و نابینە پاشکۆی هیچ بەرنامەیەک، بەڵام هاوکاریی هەر ستراتیژییەتێکی جیهانی دەکەین بۆ لەناوبردنی تیرۆر و چەسپاندنی دیموکراسییەت لە ناوچەکەدا لە سەر پەرەنسیپی بەرژەوەندی هاوبەش.

سەبارەت بە ڕەوشی سیاسی نێوخۆی هەرێمی کوردستان (هەورامی) دیدی حیزبەکەی بەستەوە بە دەنگی خەڵکەوە و لەگەڵ دیموکراسییەتی زیاترین، ئەوەشی ڕاگەیاند کە حزبەکەی ڕێگرە لەو هه‌وڵه‌ی كه‌ بیه‌وێ کۆتا بۆ کەمە نەتەوەکان نه‌هێڵێ.

(پاتریک ییسن) سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد و، دەستخۆشی لە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان کرد لە ڕووبەرووبوونەوەی تیرۆریستان و، لە ڕووی دیموکراسیەت و پێکەوەژیان و لێبووردەییەوە هەرێمی کوردستان بە نموونەیەکی پێشکوتوو دەزانێت لەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەدا؛ هیوایشی خواست حوکمڕانانی ناوچەکە چاو لە هەرێمی کوردستان بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار