به‌ریتانیا: پێشمه‌رگه وا ساڵێكه قاره‌مانانه شكستی به‌داعش بردووه
__2015_09_23_h16m24s24__LB.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- (هیمن هه‌ورامی) له‌پێشوازی كونسووڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێم راگه‌یاند كه، ده‌بێ سیاسه‌تكردنمان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل و نیشتیمان و دیموكراسییه‌ت بێت نه‌ك له‌و كوچێكی ته‌سكی سسیاسه‌تى حزبییانه‌وه بڕوانینه كۆى پرسه‌كان، كه به‌داخه‌وه هه‌ندى لایه‌ن گیرۆده‌ى ئه‌و پره‌نسیپانه‌بوونه..لای خۆییشیه‌وه كونسووڵی به‌ریتانیا رۆشنایی خسته سه‌ر ئه‌و قاره‌مانێتیه‌ی كه پێشمه‌رگه وا ساڵێكه داعشی تووشی شكست كردووه.
ئه‌مڕۆ له پیرمام به‌رپرسى پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ی پارتیی دیموكراتی كوردستان (هێمن هه‌ورامی)، پێشوازی له كونسووڵى گشتىی به‌ریتانیا له‌هه‌رێم (ئه‌نگوسى مه‌ككى) و (پالیكا به‌هاسین)ـى ڕاوێژكارى سیاسى كونسووڵخانه‌ى گشتىی به‌ریتانیا كرد.
(هه‌ورامى) دواپێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ى له دیدگاى پارتییه‌وه بۆ هه‌ریه‌ك له كونسووڵ و ڕاوێژكارى سیاسى كونسووڵخانه‌ى به‌ریتانیا شیكرده‌وه و باسى له پێوه‌ندى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ئه‌و ڕه‌وشه سیاسییه‌ى نێوخوى كوردستانیش كرد.
(هێمن هه‌ورامی)، له‌دانیشتنه‌كه‌دا پارتیی دیموكراتی كوردستانی به وه‌سیله‌یه‌ك بۆ به‌ره‌وپێشچوونی كوردستان زانی و مكووڕی پارتى له‌سه‌ر سیسته‌مى په‌رله‌مانى و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێم ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن گه‌له‌وه شیكرده‌وه. هه‌روه‌ها به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كان چاره‌ی گشت پرسه‌كانى به‌سته‌وه به‌سازانى لایه‌نه سیاسییه‌كان و ڕایگه‌یاند، ده‌بێ سیاسه‌تكردنمان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل و نیشتیمان و دیموكراسییه‌ت بێت نه‌ك له‌و كوچێكی ته‌سكی سسیاسه‌تى حزبییانه‌وه بڕوانینه كۆى پرسه‌كان، كه به‌داخه‌وه هه‌ندى لایه‌ن گیرۆده‌ى ئه‌و پره‌نسیپانه‌بوونه.
(هه‌ورامی)، سوپاسى گه‌ل و حكوومه‌تى به‌ریتانیاى كرد كه پشتی هه‌رێمی كوردستانیان گرتووه له شه‌ڕی دژ به‌داعش و كۆمه‌كی سه‌ربازی هه‌رێمیان كردووه.
لای خۆیشیه‌وه كونسووڵى به‌ریتانیا رۆشنایی خسته سه‌ر ئه‌و قاره‌مانییه‌ته‌ى كه پێشمه‌رگه به درێژایى ساڵى ڕابردوودا له‌به‌رانبه‌ر تیرۆریستان نواندوویه‌تى و شكستی پێبردوون، گه‌لى كورددیشى به میلله‌تێكى ئاشتى خواز و خۆڕاگر زانى له كۆمه‌ك و به‌هاناوه‌هاتنی ئاواره‌كانى ژێرده‌ستى داعش؛ خۆڕاگری گه‌لی كورددیشی له به‌رانبه‌ر ئه‌م كه‌شه ناله‌باره‌ى ناوچه‌كه‌دا به‌رز نرخاند.
سه‌نگه‌ر هه‌ورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
