هێمن هه‌ورامی: كه سه‌رۆكێك له نێو گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردرێت ده‌بێ خاوه‌ن چه‌ندین ده‌سته‌ڵاتی دیاریكراویش بێ
__2015_09_22_h16m36s59__LB.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- هێمن هه‌ورامی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: "هه‌ر سه‌رۆكێك له‌نێو گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردرێت ده‌بێ خاوه‌ن چه‌ند ده‌سته‌ڵاتێکی دیاریكراویش بێ. هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی ده‌یشڵێ پارتی هه‌رگیز نه‌یهێشتووه كه‌س مافی پێكهاته‌كان پێشێل بكات.
ڕۆژی 22/9/2015 به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پ.د.ك، پێشوازی له كونسوڵی نوێی ئه‌ڵمانیا (مارك ئایشهۆرن) كرد و به ناوی سه‌ركردایه‌تی پارتییه‌وه پیرۆزباییەکی گه‌رمی بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسوڵی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی پارتی و خه‌ڵكی كوردستانی به گه‌ل و حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا گه‌یاند بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و پشتیوانییه سیاسی و سه‌ربازییه‌ی بۆ گه‌لی كوردستانیان كردووه له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش.
هێمن هه‌ورامی پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسی ئێستای كوردستان بۆ كونسوڵ خسته ڕوو، له‌باره‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه، هه‌ورامی هه‌ڵوێستی پارتیی دووپات كرده‌وه كه ئێمه له‌گه‌ڵ سیسته‌می په‌رله‌مانی و هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆكی هه‌رێمداین له‌لایه‌ن گه‌له‌وه؛ (سه‌رۆك)ـی هه‌ڵبژێراو له‌لایه‌ن گه‌له‌وه ده‌بێ خاوه‌نی چه‌ند ده‌سته‌ڵاتێکی دیاریكراویش بێ، تاوه‌كو پره‌نسیپی هاوسه‌نگی نێوان ده‌سته‌ڵاته‌كان بپارێزێت.
هه‌ورامی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌و هه‌وڵانه ده‌بین كه ده‌یانه‌وێت سیسته‌می كۆتای نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كوردستان نه‌هێڵێت كه پارتی هەرگیز نه‌یهێشتووه مافی پێكهاته‌كان پێشێل بكرێ.
دوایی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی ئێستای عێراق و ڕه‌وشی حكوومه‌ت و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا و گۆڕانكارییه‌كانی سوریا و ناوچه‌كه بیرووڕا ئاڵوگۆڕكرا.
له‌لای خۆیه‌وه كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا، به ڕێز و پێزانینی زۆره‌وه ئازایه‌تی پێشمه‌رگه و خۆڕاگری گه‌لی كوردستانی به‌رز نرخاند و، ڕایگه‌یاند كه هه‌رێمی كوردستان به سه‌قامگیری و ئاشتی و پرۆسه‌ی دیموكراسی و پێكه‌وه ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و شه‌ڕی دژی داعش، بووه‌ته هێڵی یه‌كه‌می به‌رگری لە جیهانی ئازاد و به‌رده‌وامی هاوكاری و پشتیوانیی ئه‌ڵمانیای دووپات كرده‌وه.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
