له ڕێگه‌ى ڤیدیۆ كۆنفرانسێكه‌وه په‌یامى پارتى گه‌یێنرایه سۆسیال‌دیموكراتى سوێد

هه‌ولێر -KDP.info- هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتیی دیموكراتی كوردستان و، به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتیی دیموكراتی كوردستان له‌رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسێكه‌وه په‌یامی پارتی گه‌یانده سۆسیال دیموكراتی سوێد كه وه‌ڵامی گشت پرسیارگه‌لێكی دانه‌وه كه له‌لایه‌ن گه‌ڵاڵه بووبوو سه‌باره‌ت به‌و ڕه‌وشه سیاسییه‌ی كه له‌عێراق و هه‌رێم هه‌یه.
پرسیارگه‌لێك لاى سۆسیال‌دیموكراتى فه‌رمانڕه‌واى سوێد گه‌ڵاڵه ببوون سه‌باره‌ت به‌و ڕه‌وشه سیاسییه‌ى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، له ڕێگه‌ى ڤیدیۆ كۆنفرانسێكه‌وه كه له نێوان هه‌ریه‌كه له هێمن هه‌ورامى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى و به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پ.د.ك و (مۆرتن فبێر)ـى سكرتێرى نێونه‌ته‌وه‌ى سۆسیال دیمو‌كراتى سوێد و (ێنس نۆرباك) سكرتێرى گشتى نێونه‌ته‌وه‌یى ئۆلۆف پاڵمێ و خاتوو (ئه‌ننالێنا سورێنسوون)ـى ئه‌ندام په‌رله‌مانتارى سۆسیال‌دیموكراتى و سه‌رۆكى تۆڕى په‌یوه‌ندى نێوان په‌رله‌مانتارانى سوێد – كوردستانه‌وه به‌سترا.
نزیكه 30ـى خوله‌ك به‌رده‌وامبوون له قسه‌كردن له‌سه‌ر كۆى پرسه‌كان، هه‌ورامى به‌ڕوونى باسى له سه‌رهه‌ڵدانى نائارامى سیاسى و ئاسایشى ناوچه‌كه و عێراق كردوو پێى وابوو ده‌ره‌نجامى ئه‌و ته‌به‌نى كردنى سیاسه‌تى ساڵه‌هایى ساڵى عێراق له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدارانى عێراقه‌وه چرۆیگرتووه و هه‌رێمى كوردستانى خاوه‌ن ده‌سته‌ڵاتێكى ڕه‌هایه، بۆیه به هه‌موو جۆرێك به‌رگرى له به‌ها پیرۆزه‌كانمان ده‌كه‌ین، له‌م چه‌ند ساڵه‌ى ڕابردووش‌دا هه‌رێمى كوردستان و كورد ئه‌وه‌ى سه‌لماندن له ناوچه‌كه‌دا دیموكراسیه‌تێكى بێوەی و پێكه‌وه ژیانێك بكاته نموونه‌یه‌ك بۆ سیسته‌مى حوكمڕانى ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى پارتى ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند: "پێشمه‌رگه درگاى ژیانى له ساڵى 2014 به ڕووى مرۆڤایه‌تدا كرده‌وه و له هه‌وڵى ناوبردنى ئه‌و هه‌وره ڕه‌شه‌یه كه ئاسمانى ناوچه‌كه‌ى گرتووەته‌وه.
سه‌رباره‌ت به پرسى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و ڕه‌شنووسى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان ڕیفراندۆم، كه لایه‌نه سیاسییه‌كان دید و تێڕوانینى جیاوازیان هه‌یه، هه‌ورامى ئه‌مه‌ى به‌به‌رهه‌مى ئه‌و ئازادییه زانى كه له چه‌ند ساڵى ڕابردوودا حیزبه‌كه‌ى حوكمڕانییه‌كى ڕێکوپێک و بێوەی پێشكه‌ش كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى به سۆسیال دیمو‌كراتى سوێد ڕاگه‌یاند: ئێمه سوورین له سه‌ر ڕیفراندۆم و قووڵكردنه‌وه‌ى دیموكراسییه‌ت و به‌شدارى خه‌ڵك له دیارىكردنى ده‌سته‌ڵاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان به هه‌ڵبژاردنى ڕاسته‌وخۆى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵبژێرن، هه‌روه‌ها ده‌بێت كۆى پرسه نیشتمانییه‌كان به سازان به‌كۆتا بگه‌ن و شوناسى خه‌ڵك ده‌بێت له ده‌ست خه‌ڵك بێت نه‌ك لایه‌نێك یاخود چه‌ند لایه‌نێك. به‌شداربووانى ئه‌و ڤیدیۆ كۆنفرانسه سوپاسى ئه‌و ڕوونكردنه‌وانه‌یان كرد كه له زارى هێمن هه‌ورامییه‌وه هه‌ڵوێستى پارتیمان بۆ ڕوون بووه‌وه، هه‌ورامیش له‌لاى خۆیه‌وه سوپاسى هه‌ڵوێستى وڵاتى سوێد و حیزبى فه‌رمانڕه‌واى سوێد سۆسیال‌دیموكراتى كرد له‌به‌رامبه‌ر پێشهاته‌كان هه‌ڵوێستیان ده‌بێت.
سه‌نگه‌ر هه‌ورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
