٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان سەرەخۆشی لە پارتی و پێشمەرگەکانی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەبۆنەی كۆچی دوایی هەڤاڵ فەرەیدوون جوانرۆیی، كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستان‌ و پێشمەرگەکانی كوردستان‌ دەکات.

پەیامی کۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵە بەبۆنەی كۆچی دوایی کاک فەرەیدون جوانرۆیی

بەداخەوە كاتژمێر 12:30ی شەوی 24-25/8/2015  كاك فەرەیدون جوانرۆیی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و  بەرپرسی میحوەری خازری هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ئەرکەکەی لە میحوەری خازر، لە رووداوێکی ھاتوچۆدا گیانی لە دەستدا.
كاك فەرەیدون جیا لەئەرک و بەرپرسیارێتی وەک ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی‌، هاوکات وەك بەرپرسی میحوەری خازری هێزی پێشمەرگەی كوردستان دژی تیرۆریستانی داعش شەڕی کردوەو لەرێگەی کوردستاندا زۆر گیانبازی کردوە و شوێن پەنجەی لە خەباتی گەلی  کورددا دیارە.
ئێمە لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانەوە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و پێشمەرگەکانی كوردستان‌ دەکەین.
هەروەها سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی كاك فەرەیدون دەكەین و هیوادارین ئەمە دواناخۆشی ژیانیان بێت.

كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
25/8/2015

هەواڵی پەیوەندیدار