دووه‌م ڕۆژی پرسه‌ی هه‌ڤال فه‌ره‌یدوون جوانڕۆیی له سلێمانی ده‌بێ

سلێمانی-KDP.info- دووه‌م ڕۆژی پرسه‌ی هه‌ڤاڵی سه‌ركرده (فه‌ره‌یدوون جوانڕۆیی) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیمۆكراتی كوردستان و به‌رپرسی میحوه‌ری خازر، له مزگه‌تی (ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی شه‌مه‌یی)، ته‌نیشت ستی سه‌نته‌ر به‌ڕێوه ده‌برێت.
پرسه له هه‌مان مزگه‌وتی شاری سلێمانی بۆ پیاوان و ئافره‌تانیشه و له سه‌عات یه‌كی دوانیوه‌رۆ پێشوازی له میوانان ده‌كرێت.
سەعات 12:30ـی شەوی رابردوو، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ئەرکەکەی لە میحوەری خازر، پێشمه‌رگه‌ی دێرین (فەرەیدون جوانڕۆیی) كه ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان و سەرپەرشتیاری میحوەری خازری هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانه، لە رووداوێکی ھاتوچۆدا گیانی لە دەست دا و پێنج پێشمەرگەش بریندار بوون.
سەرلەبەیانیی ئەمرۆ سێشەممە 25ـی ئاب، بە بەشداریی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان(مه‌سعوود بارزانی)، لە شارۆچکەی پیرمام، تەرمی (فەرەیدوون جوانڕۆیی) بە خاک سپێردرا و,یه‌كه‌م رۆژى پرسه‌كه‌یشى له مزگه‌وتى جه‌لیل خه‌یات به‌رێوه برا.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
