٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

هێمن هه‌ورامی: هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌لایه‌ن گه‌له‌وه‌ دیموكراسییه‌ت زیاتر ده‌چه‌سپێنێ

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر -KDP.info- (هێمن هه‌ورامی)  له ‌پێشوازیی شاندێكی باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له‌ عێراق هەڵوێستی 'پارتی'ـی بە ڕوونی خستە ڕوو كە بریتیە لە هەڵبژاردنی سەرۆك لەلایەن گەلەوە، چونكە ئەم میكانیزمە بواری دیموكراسی و بەشداری سیاسی زیاتر بە هاوڵاتیان دەدات و كەلتووری سیاسی و دیموكراسی باشتر دەچەسپێنێت.

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (هێمن هەورامی) پێشوازیی لە بەرپرسی سیاسی باڵوێزخانەی بەریتانیا لە عێراق جارلی دەیفس و شاندی یاوەری و بەرپرسی سیاسی كونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر كرد. هێمن هەورامی سوپاس سەركردایەتی پارتیی دیموكراتی كوردستان و گەلی كوردستانی ئاراستەی گەل و حكوومەتی بەریتانیا كرد كە هەر لە سەرەتای شەڕی تیرۆریستانی داعشەوە پاڵپشت و پشتیوانی هەرێمی كوردستان بوون و هاوكاری سەربازی و مرۆیییان پێشكەش بە هەرێمی كوردستان كرد.
سەبارەت بە مەسەلەی پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان (هێمن هەورامی) هەڵوێستی پارتی بە ڕوونی خستە ڕوو كە بریتیە لە هەڵبژاردنی سەرۆك لەلایەن گەلەوە، چونكە ئەم میكانیزمە بواری دیموكراسی و بەشداری سیاسی زیاتر بە هاوڵاتیان دەدات و كەلتووری سیاسی و دیموكراسی باشتر دەچەسپێنێت.
بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پارتی ڕوونی كردەوە كە پارتی لەگەڵ ئەوەدایە بە سازان پرسەكان یەكلا بكرێنەوە و، پارتیی دیموكراتی كوردستانیش هەمیشە لەگەڵ یەكڕیزی و سازاندایە و پێی وایە ئەگەر پارتە سیاسییەكان نەگەیشتنە ڕێكەوتن لە سەر میكانیزمی دەستنشانكردنی سەرۆكی هەرێم ئەوا باشترین بژاردە گەرانەوەیە بۆ ڕای گەل. (هێمن هەورامی) ئەو خاڵ و پیشنیارانەی بۆ شاندی میوان ڕوونكردەوە كە پارتی دیموكراتی كوردستان پێشكەشی لایەنە سیاسیەكانی كردوە بۆ چارەسەری پرسی سەرۆكایەتیی هەرێم.
جارس دەیڤیس بەرپرسی سیاسی باڵوێزخانەی بەریتانیا لە عێراق بە ناوی حكوومەتی بەریتانیاوە سوپاسی گەلی كوردستان و حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد كە لە شەڕی دژی تیرۆردا لە خاڵی پێشەوەی بەرگریدان و دووپاتیشی كردەوە كە ئەوان بەردەوام دەبن لە هاوكاریکردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.
بەرپرسی سیاسیی باڵوێزخانەی بەریتانیا لە عێراق ئەوەیشی ڕوون كردەوە كە هەرێمی كوردستان و پڕۆسەی دیموكراسی بەلای بەریتانیا و كۆمەڵگای نێو دەولەتیەوە گرنگە و پشتیوانی لە سازانی لایەنەكان دەكەن و داوایان لێ دەكەین ئەم بارودۆخە هەستیارە هەرێمی كوردستان لەبەرچاو بگرن و، ڕێككەوتنێکی وا بکەن كە لە بەرژەوەندیی هەریمی كوردستاندا  بێت. جارس دەیڤیس ئاماژەیشی بەوە دا كە سەقامگیری و ئارامیی هەرێمی كوردستان لە بەرژەوەندیی كۆمەڵگای نێودەوڵەتیدایە لەبەر ئەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كاریگەرترین هێزی دژەداعشە.

هەواڵی پەیوەندیدار