هێمن هه‌ورامی: پارتی مكوڕه له‌سه‌ر ئه‌و سیسته‌مەی له چه‌ند ساڵی ڕابردووه‌وە له هه‌رێمدا هه‌یه

هه‌ولێر -KDP.info- (هێمن هه‌ورامی) له پێشوازی كاربه‌ڕێكری كونسوڵخانه‌ی كه‌نه‌دا ڕایگه‌یاند كه پارتیی مكوڕه له‌سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و به‌رده‌وامه، چونكه سیسته‌می تێكه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تی وای كرد كوردستان له چه‌ندین ته‌وژمی ناوچه‌كه بپارێزێت و، كوردستان بكاته نموونه‌یه‌كی پێكه‌وه‌ژیان و دوورگه‌یه‌كی ئارام له ناوچه‌كه‌دا.
له پیرمامدا، (هێمن هه‌ورامی) پێشوازیی له (ئاندرۆ وێب) كاربه‌ڕێكه‌ری كونسوڵخانه‌ی كه‌نه‌دا له هه‌رێمی كوردستان كرد، مه‌به‌ست له‌م دیداره تاوتوێكردنی هه‌ڵوێستی ڕه‌سمیی پارتی بوو بۆ كۆی كێشه‌كان و پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كه كونسوڵخانه‌ی كه‌نه‌دا له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 17/8/2015 ئاماده‌ی نه‌بوون.
(هه‌ورامی) دیدی پارتیی بۆ چاره‌ی پرسه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پشێوییه سیاسییانه‌ی دوایی خسته به‌ر باس و گفتوگۆ و ڕایگه‌یاند: "پارتی سووره له‌سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه له چه‌ند ساڵی ڕبردوودا له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و به‌رده‌وامه، چونكه سیسته‌می تێكه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تی وای كرد كوردستان له چه‌ندین ته‌وژمی ناوچه‌كه بپارێزێت و كوردستان بكاته نموونه‌یه‌كی پێكه‌وه‌ژیان و دوورگه‌یه‌كی ئارام له ناوچه‌كه‌دا."
(هێمن هه‌ورامی) به‌رهه‌می ئه‌م سیسته‌مه‌ی له‌و ترافیكه دیپلۆماسییه‌دا زانی كه له سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی داعش بۆ ناوچه‌كه و كوردستانیان ڕوون بووه‌وه كه كوردستان هێڵی سووره و مانه‌وه‌ی پێویستییه‌كه بۆ ناوچه‌كه و جیهان. هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی كه جیهانی ده‌ره‌وه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی كوردستان هه‌یانبوو هه‌مان هه‌ڵوێستیش به‌دی ده‌كرێت بۆ مانه‌وه‌ی (سه‌رۆك بارزانی)، پارتی له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌یه داكۆكی له چۆڵنەکەوتنی ئه‌و پۆسته ده‌كات تا كاتی هه‌ڵبژاردن.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌شی بۆ ئاندرۆ وێب ڕوون كرده‌وه، پارتی له كابینه‌ی هه‌شتدا مانایه‌كی ته‌واوی به سازان و شه‌راكه‌ت له ده‌سته‌ڵاتدا به‌خشی و قوربانی سیاسی زۆرمان دا له‌م پێناوه‌دا، ئێستاش له ڕێگای سازانه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌رییه‌كان ده‌ده‌ین، ده‌بێت ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت هه‌موومان نوێنه‌ری خه‌ڵكین ده‌بێت بڕیاری خه‌ڵك یه‌كلاكه‌ره‌وه بێت نه‌ك چه‌ند لایه‌نێك لێره‌وله‌وێ.
ئاندرۆ وێب كاربه‌ڕێكه‌ری كونسوڵخانه‌ی كه‌نه‌دا سه‌باره‌ت به ئاماده‌نه‌بوونیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 17 ئابدا، به ده‌رفه‌تی زانی له‌م كۆبوونه‌وه‌دا هه‌ڵوێستی پارتی بزانێت و خۆشحاڵ بوو به‌و هه‌ڵوێسته‌ی پارتی كه خۆی له سازان و ته‌وافقدا ده‌بینێته‌وه.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
