"پارتی قسه‌ی ده‌بێت و نه‌خشه‌ی سیاسی و ته‌وافقی ده‌گۆڕێت"

هه‌ولێر -KDP.info- (هێمن هه‌ورامی) له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا ڕایگه‌یاند: "ئه‌و نه‌یارانه‌ی پارتی دوا كارتیان به‌رامبه‌ر پارتی شكست ده‌هێنێت.. هه‌روه‌ها له دوای 19 ئاب پارتی قسه‌ی ده‌بێت و نه‌خشه‌ی سیاسی و ته‌وافق ده‌گۆڕێت".
ئێواره‌كۆڕێكی كراوەی سیاسی له‌لایه‌ن ناوچه‌ی به‌ڕانه‌تی سه‌ر به لقی 16 ـی پارتی بۆ (هێمن هه‌ورامی) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانی پارتی له به‌حركه سازكرد.
مه‌به‌ستی (هه‌ورامی) له‌م ئێواره‌كۆڕه‌دا ئه‌و په‌یامه بوو بۆ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی له‌و ناوچه‌دا كه پارتیی دیموكراتی كوردستان له لوتكه‌دایه و ئه‌و پیلانه‌ی نه‌یارانی پارتی له شكستدایه و شكست ده‌هێنێت له به‌رامبه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌سته‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای سازان و ته‌وافقی سیاسی داڕێژراوه، بۆیه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سازانه هیچ شتێك قابلی قبووڵ نییه، چونكه ئه‌و قه‌باره‌ی لایه‌نه‌كان له نێو ده‌سته‌ڵاته‌كانی هه‌رێم هه‌یانه به زۆرینه و كه‌مینه نه‌شوبهێنراوه تاوه‌كو تێپه‌ڕاندنی یاسا جه‌وهه‌رییه‌كان به كه‌مینه و زۆرینه تێپه‌ڕێنن.
ئه‌وه‌یشی ڕاگه‌یاند: "كه دڵنیاین له شكستهێنانی له دواكارتی نه‌یارانی پارتی و دوای 19 ئاب پارتی قسه‌ی خۆی ده‌بێت و نه‌خشه‌ی سیاسی و ته‌وافقی ده‌گۆڕێت."
(هه‌ورامی) له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا تیشكی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوان پارتی و په‌كه‌كه، كه له سه‌ره‌تای دروستبوونی په‌كه‌كه، پارتی وه‌ك حزبێكی شۆڕشگیری باكوور هاوكاری زۆری كردووە، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌وانن مێژوویان بیركردووه و خه‌ریكن مه‌سه‌له‌ی كورد له باكووری كوردستان به‌ره‌و سه‌راب ده‌به‌ن. ئێمه له‌گه‌ڵ چاره‌ی پرسی ئاشتییانه‌ین له توركیا، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ، چونكه ته‌نها ناوچه كوردییه‌كانی توركیا پشێوییان تێ كه‌وتووه و پرسی كورد به ئاشتی چاره ده‌كرێت.
سه‌نگه‌ر هه‌ورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
