"پارتی پابەندی بڕیاری میللەته"

ههولێر-KDP.info- (هێمن ههورامی) بهرپرسی پێوهندییهكانی پارتیی دیموكراتی كوردستان له پێشوازی (جیسیکا سفاردستروم) ڕاوێژکار و جێگری سەرۆکی تیمی دیپلۆماتی باڵوێزی وڵاتی سوید لە عێراق ڕایگهیاند كه پارتیی پابهندی بڕیاری میللهته و میللەت خاوەن بڕیار بێت لە شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم کە لە پەرلەمان بێت یا لە لایەن میللەتەوە ڕاستەوخۆ بێت.
(هێمن هەورامی) ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتیی دیموکراتی کوردستان پێشوازی کرد لە خاتوو (جیسیکا سفاردستروم)، ڕاوێژکار و جێگری سەرۆکی تیمی دیبلۆماتی باڵیۆزی وڵاتی سوید لە عێراق.
(هەورامی) وێڕای بەخیرهاتنی خاتوو جیسیکا، بە ناوی سەرکرادیەتی پارتی سووپاسی حکوومەت و گەلی سویدی کرد بۆ ئەو پاڵپشتی و هاوکارییە سەربازی و مرۆیانەی لە گەلی کوردستیان کردوە.
هەر لە میانەی ئەو دیدارە بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی ئاماژەی بەرەوشی سیاسی و سەربازی ئەمرۆی کوردستان کرد، سەبارەت بە پرسی سەرۆکایەتی هەرێم تێروانین و بۆچوونەکانی پارتیی خستە ڕوو؛ ڕایشیگەیاند کەوا پارتی هەموو هەوڵەکانی چڕ کردۆتەوە بەمەبەستی سازانی نیشمانی بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە، دووپاتی کردەوە کە ئەوەی لە ٢٣ حوزیرانی ڕابردوو لە پەرلەمان ڕووی دا لای پارتی جێگای قەبووڵ نییە و، بۆچوونی پارتیی ڕوون کردەوە کە لەگەڵ سیستەمی پەرلەمانیدایە، دەسەڵاتەکانی هەرسێ سەرۆکایەتی (هەرێم و پەرلەمان و حکوومەت) پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و، میللەت خاوەن بڕیار بێت لە شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم کە لە پەرلەمان بێت یا لە لایەن میللەتەوە ڕاستەوخۆ بێت، هەروەها (هەورامی) دووپاتی کردەوە کە پارتی پابەندی بڕیاری میللەت دەبێت.
لە لای خۆیەوە خاتوو (جیسیکا) خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربڕی، دوو پاتی پشتگیری وڵاتەکەی بۆ ئەزموونی دیموکراسی کوردستان دەربڕی و، هیوای خواست ئەم کێشەیەش بە شێوازی سازان و دیموکراسی چارە بکرێت.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
