هێمن هه‌ورامی: ده‌بێ لایه‌نه‌كان بگه‌نه سازان و كوردستانیان له‌م پشێوییه‌و ڕاراییه ڕزگار بكه‌ن

باڵه‌كایه‌تی -KDP.info- (هێمن هه‌ورامی) به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند له به‌رامبه‌ر ئه‌و پڕۆژانه‌ی لایه‌نه‌كانی دیكه پارتی ته‌واوكه‌ری ئه‌و پڕۆژه دیموكراسییه ده‌بێت كه چه‌ند ساڵه موماره‌سه ده‌كرێت و سه‌دان ده‌نگ و ڕه‌نگی جیاوازی به‌رهه‌م هێناوه، هه‌روه‌ها له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا لایه‌نه كۆ ده‌بنه‌وه و ده‌بێت بگه‌نه سازانێك كوردستانیان له‌م پشێوی و ڕاڕاییه قوتار بكه‌ن.
بۆ به‌رزڕاگرتنی 69 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتیی دیموكراتی كوردستان لقی 26ی گوڵان و ناوچه‌ی قه‌سرێ ئێواره‌ی 17/8/2015 سیمینارێكی كراوەی سیاسی‌یان بۆ (هێمن هه‌ورامی) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پ.د.ك سازكرد.
(هێمن هه‌ورامی) سه‌ره‌تای دروستبوونی پارتی و ئه‌و مێژوو دووروو دێژه له خه‌بات بۆ ئاماده‌بوان شی كرده‌وه خه‌بات و تێكۆشانی پارتی و بۆ كوردستانێكی ئازاد و دیموكرات بووه و ده‌نگی گه‌ل ببێته ده‌ستوورێك تا گه‌یشتنمان به ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها زه‌وتكردنی ده‌نگی خه‌ڵكی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌و پیلانه‌ی چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی كه ده‌یانه‌وێت وڵات به‌ره‌و زۆرینه و كه‌مینه ببه‌ن، كه به درێژایی مێژوو پارتی بۆ نه‌هێشتنی زۆرینه و كه‌مینه خه‌باتی سیاسی و سه‌ربازی كردووه، هه‌ورامی نموونه‌ی حكوومه‌تی له‌ناوچووی به‌عسی هێنانه‌وه كه له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌كانی زۆرینه و كه‌مینه كاریان ده‌كرد له ئه‌نجامدا ئه‌و تراژیدیایه‌ی لێ كه‌وته‌وه.
سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ئه‌ندامه سه‌كردایه‌تی بۆچوونی حیزبه‌كه‌یانی شی كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پڕۆژانه‌ی لایه‌نه‌كانی دیكه پارتی ته‌واوكه‌ری ئه‌و پڕۆژه دیموكراتیکه ده‌بێت كه چه‌ند ساڵه موماره‌سه ده‌كرێت و سه‌دان ده‌نگ و ڕه‌نگی جیاوازی به‌رهه‌م هێناوه، هه‌روه‌ها له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا لایه‌نه كۆ ده‌بنه‌وه و ده‌بێت بگه‌نه سازانێك كوردستانیان له‌م پشێوی و ڕاڕاییه قوتار بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی باكووری كوردستان و شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و توركیان هه‌ورامی ڕایگه‌یاند ئێمه وه‌كو پارتی له‌گه‌ڵ شه‌ڕدا نین و پێویسته پرسی كورد له باكوری كوردستان، به ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت.
سه‌نگه‌ر هه‌ورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
