هێمن هه‌ورامی: سه‌رۆکی په‌رله‌مان هیچ شه‌رعییه‌تێکی سه‌رۆک په‌رله‌مانیی نه‌ماوه

هه‌ولێر-KDP.info- (هێمن هه‌ورامی) له ساڵیادی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، "بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێی وایه که میلله‌ت نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی ڕاسته‌وخۆ سه‌رۆکی خۆی هه‌ڵبژێرێت..له‌لای ئێمه پەرله‌مان شه‌رعییه‌تی ده‌نگی کوردستانیانه، به‌ڵام سه‌رۆکی په‌رله‌مان هیچ شه‌رعییه‌تێکی سه‌رۆک په‌رله‌مانیی نه‌ماوه".
لقی ٢٤ سه‌فین له چواچێوه‌ی ساڵیادی ٦٩ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پ د ک ئێواره سیمینارێکی سیاسی کراوه‌ی بۆ (هێمن هه‌ورامی) ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی سازکرد..(هه‌ورامی) دوای پیرۆز ڕاگرتنی ئه‌و یاده مه‌زنه..به وردی باسی له‌و پشێویانه‌ی نێوخۆی هه‌رێم کرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یکات تێڕوانینی پێنه‌گه‌یشتووی سیاسییانه بۆ ئه‌وه بارودۆخه‌ی ئێستا و میلله‌ت به پێنه‌گه‌یشتوو ده‌زانێت؛ پێیان وایه میلله‌ت نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی سه‌رۆکی خۆیان هه‌ڵبژێرن، (هه‌ورامی) پێی وا بوو ئه‌م بۆچوونانه ته‌نها خۆی له‌و خه‌ونه له‌مێژینه‌ی نه‌یارانی بارزانی و پارتین که به درێژایی مێژوو هه‌وڵی له‌ناوبردنیان داوه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هه‌موو ئه‌وانه له‌ناو چوون و نه‌ماون، کەچی بارزانی و پارتی هه‌ر ماون. جا دڵنیاییی دایه ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی که براوه هه‌ر ئێمه ده‌بین. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌رکردایه‌تی باسی له ڕێکاره یاساییه‌کانی پرسی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم کرد و ڕایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی دی دیکه‌ن بارودۆخه‌كه‌ی به‌م ڕۆژه گه‌یاند و، له‌لای ئێمه پەرله‌مان شه‌رعییه‌تی ده‌نگی کوردستانیانه، به‌ڵام سه‌رۆکی په‌رله‌مان هیچ شه‌رعییه‌تێکی سه‌رۆک په‌رله‌مانیی نه‌ماوه.
(هێمن هه‌ورامى) له دریژه‌ى قسه‌كانیدا باسى له ڕێكاره یاساییه‌كانى ئه‌م پشێوییه كرد و پێى وا بوو كه تاكه چاره سازانى لایه‌نه سیاسییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ده‌نگى خه‌ڵك، چونكه هه‌وڵه‌كان ئاشكران كه وه‌ها پیلانێكه به‌رانبه‌ر پارتى هه‌یه، به‌ڵام پارتى 69 ساڵه به پێوه‌یه و نه‌وه‌ستاوه له خه‌بات، ته‌ئكیدیش بن 69 ساڵی تریش به‌رده‌وام ده‌بین تا به ئامانج ده‌گه‌ین و گه‌له‌كه‌مان سه‌ر ده‌كه‌وێت.
سه‌نگه‌ر هه‌ورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
