هێمن هه‌ورامى: قبووڵ ناكه‌ین هیچ لایه‌نێك خۆى بكاته زمان‌حاڵى گه‌لێكى خاوه‌ن‌زمان

هه‌ولێر -KDP.info- (هێمن هه‌ورامی) ده‌ڵێ، ئه‌م هاشوهوشه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه به‌رژه‌وه‌ندى و بوونیان له پشێوی و نائارامییه له هه‌رێمى كوردستان، چونكه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى له كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به هاووڵاتیانى خۆیان دابوو پێیان نه‌هاته دى به هۆى ئه‌و لادانه‌یان له ته‌وافق و سازان، ئێستا گه‌یشتوونه ئه‌و باوه‌ڕییه‌ى ناگه‌نه باڵاى پارتى، ده‌یانه‌وێت به كۆده‌تا پارتى بێنه ئاستى خۆیان، هه‌ورامى ئه‌وه‌شى به خه‌ونێكى فه‌تازییایى ناوبردوو و پێى وابوو پارتى زۆرێكى وه‌ك ئه‌وانى به‌ڕێ كردووه و توانیویه‌تى شه‌رعییه‌ت بۆ گه‌ل بگه‌ڕینێته‌وه.
13/8/2015 لیژنه‌ى ناوچه‌ى داره‌توو ئێواره‌سیمینارێكى سیاسىی كراوه‌ى بۆ (هێمن هه‌ورامى) ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى و به‌رپرسى پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى رێك خست كه ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له چین‌وتوێژه‌كانى ناحیه‌ى داره‌توو ئاماده‌ى بوون.
پرسى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌تاى قسه‌كانى كۆڕگێر بوو و تێڕوانینى پارتیی بۆ ئه‌وپرسه خسته ڕوو و ڕایگه‌یاند: "خه‌باتى نه‌پساوه‌ى پارتى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى بڕیار بووه بۆ گه‌لى كورد، ئێستاش به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكه‌ین ئه‌و مافانه‌ى گه‌ل پێشێل بكرێن و چه‌ند لایه‌نێك ببنه زمان‌حاڵى گه‌لێكى خاوه‌ن‌زمان."
هه‌روه‌ها (هێمن هه‌ورامى) ئه‌وه‌ى وه‌بیر ئاماده‌بوان هێنایه‌وه كه زۆربوون ئه‌وانه‌ى دژى ئاراسته‌ى كوردستانیان و پارتی هه‌نگاویان ناوه و دژایه‌تییان كردوو، مێژووش شایه‌ته كه ته‌مه‌نیان به‌قه‌د ته‌مه‌نى په‌پووله‌یه‌ك بووه، به‌ڵام پارتییه‌كى خاوه‌ن ئیراده‌ى نه‌ته‌وه‌یى هه‌ر ماوه‌و ده‌مێنێت و به‌رده‌وام ده‌بێت تا گه‌یشتنمان به كه‌ناره ئارامه‌كه. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى پارتى ئه‌و هاشووهووشه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كانى بۆ ئاماده‌بوانى ڕوون كرده‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندى و بوونیان له پشێوی و نائارامییه له هه‌رێمى كوردستان، چونكه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى له كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به هاوڵاتیانى خۆیان دابوو پێیان نه‌هاتنه‌دى به هۆى ئه‌و لادانه‌یان له ته‌وافق و سازان، ئێستا گه‌یشتوونه ئه‌و باوه‌ڕییه‌ى ناگه‌نه باڵاى پارتى ده‌یانه‌وێت به كووده‌تا پارتى بێنه ئاستى خۆیان، هه‌ورامى ئه‌وه‌شى به خه‌ونێكى فه‌نتازیایى ناو برد و پێى وایە پارتى زۆرێكى وه‌ك ئه‌وانى به‌ڕێ كردووه و توانیویه‌تى شه‌رعییه‌ت بۆ گه‌ل بگه‌ڕینێته‌وه. به ووردى ئاماژه‌ى به‌و هه‌موو رێكاره یاساییانه كرد كه سه‌رۆك بارزانى ئاراسته‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى كردوون بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان، به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌میی ئه‌و لایه‌نانه كێشه‌كه‌ى به ئه‌مڕۆ گه‌یاند.
به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانى (هه‌ورامى) له سیمیناره‌دا قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر ئه‌و باروودۆغه‌ى نێوان توركیا و په‌كه‌كه، كه هه‌ورامى پارتى به تاكه هاوكارى په‌كه‌كه زانى له به‌رگرى كردن له ماف و ئازادییه‌كانى كوردانمان له باكوور، به‌ڵام نه‌زانینى به‌شێك له سه‌ركرده‌كانى په‌كه‌كه خه‌ربكى ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى كوردن له‌و وڵاته‌دا و خه‌ریكى جێبه‌جێكردنى ئه‌جێندایه‌كى هه‌رێمین كه پێچه‌وانه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى كورده له ناوچه‌كه‌دا. (هه‌ورامى) له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م كارانه‌ى په‌كه‌كه‌دا سیاسه‌تى پارتى خسته ڕوو كه دژى ئه‌و په‌لامارانه‌ى په‌كه‌كه‌ین و كێشه‌ى كورد زیاتر قووڵتر ده‌كاته‌وه.
سه‌باره‌ت به شه‌ڕى تیرۆریستانى داعش هه‌ورامى ئاماژه‌ى به‌و سیاسه‌ته‌ى (سه‌رۆك بارزانى) كرد كه دژ به تیرۆریستان دایڕشتبوو و توانیى سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره تۆمار بكات به ماندوویەتی‌نەناسیی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كوردستان.
هه‌ردی هه‌ورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
