كونسوڵى پۆلۆنیا: با ناوچه‌كه كه‌ڵك له‌و ئه‌زموونەى هه‌رێم وه‌ربگرێت

هه‌ولێر -KDP.info- هه‌ریه‌ك له (هێمن هه‌ورامی) و كونسوڵی پۆڵۆنیا له هه‌ولێر جه‌خت له‌و ئه‌زموونه دیموكراتک و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی هه‌رێم كرایه‌وه.
(هێمن هه‌ورامی) به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتیی دیموكراتی كوردستان پێشوازی له (ڕێناتا تشچینسكا) كونسوڵى پۆڵۆنیا له‌هه‌ولێر كرد. (هه‌ورامى) ڕۆڵى پۆڵۆنیاى به‌رز نرخاند له پێوه‌ندى له مێژیینه‌یان له‌گه‌ڵ گه‌لى كورد و سه‌رۆكوه‌زیرانى پۆڵۆنیا له سه‌رده‌مانێكدا سه‌ردانى كوردستانى كرد كه سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ په‌یوه‌ندى دیپلۆماتیکی نێوان هه‌رێمى كوردستان دیپلۆماسییه‌تى جیهاندا. هه‌روه‌ها به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه تیشكى خسته سه‌ر ئه‌و ڕۆڵه‌ى تشچینسكاى كونسوڵى پۆڵۆنیا كه وەختی خۆی وه‌ك كونسوڵى پۆڵۆنیا له هه‌رێمى كوردستان بینیوییه‌تى.
كونسوڵی پۆڵۆنیایش باسی ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان كرد له پێكه‌وه‌ژیان و دیموكراسییه‌ى كه له‌نێو ده‌سته‌ڵاته‌كانى هه‌رێم گوزه‌راون كه خوازیار بوو ناوچه‌كه كه‌ڵك له‌و ئه‌زموونه‌ی هه‌رێم وه‌ربگرێت. به‌ڵێنى په‌یوه‌ندیی زیاترى نێوان هه‌ردوو لایشی دا له ئاینده‌دا.
سه‌نگه‌ر هه‌ورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
