دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاریی 3646 خێزانی پەنابەری كرد

سلێمانی-KDP.info- لە دوو هەڵمەتی جیادا لە شاری سلێمانی و شارۆچكەی دوكان و كەمپی بەردەڕەش لە پارێزگای هەولێر، دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاریی جۆراوجۆری بەسەر 3646 خێزانی پەنابەردا دابەش كرد.
رۆژی 12/8/2015 لە درێژەی هاوكاریكردنی پەنابەران لە هەرێمی كوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەنێو كەمپ و دەرەوەی كەمپەكان بەردەوام هاوكاریی جۆراوجۆری پەنابەران دەكات، لەو میانەیەیشدا لەشاری سلێمانی، ئۆفیسی دەزگا هەستان بە دابەشكردنی پارسێلی خۆراك بەسەر 1500 خێزانی پەنابەری عەرەب و كوردی شەبەك لە دوكان.
هاوكات لە درێژەی دابەشكردنی یارمەتییەكان لە كەمپی بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای هەولێر، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەستان بە دابەشكردنی تانكیی ئاو بەسەر 2146 خێزانی پەنابەردا، كە تانكییەكان لە جۆری پلاستیك دروست كراون و توانای خەزنكردنی 500 لیتر ئاویان هەیە و سەرجەم خێزانەكانی كەمپەكەیش لەو هاوكارییە سوودمەند بوون.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
