هێمن هه‌ورامی: سوورین له‌سه‌ر پاراستنى ئیراده‌ى میلله‌ت و دیموكراسی و سازان

هه‌ولێر -KDP.info- (هێمن هه‌ورامی) ڕایگه‌یاند پارتى سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى گه‌لى كوردستان مه‌رجه‌عى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه سیاسییه‌كان بێت و نابێت سازان بشكێنرێت و بژارده‌ى هیچ حزبێك جێگه‌ى ده‌نگى میلله‌ت بگرێته‌وه.
ڕۆژى 3/8/2015 (هێمن هه‌ورمی) به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی پارتیی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ (ئه‌نگه‌س مه‌ككى) سەركونسوڵى به‌ریتانیادا كۆ بووه‌وه. له‌سه‌ر دوایین هه‌ڵوێستى پارتى له‌مه‌ڕ پرسى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، (هێمن هه‌ورامی) ڕایگه‌یاند: "ده‌بێ ئه‌و لایه‌نانه‌ى دژى هه‌ڵبژاردنى ڕاسته‌وخۆى سه‌رۆكى هه‌رێم و به‌مه‌رجه‌عگرتنی گه‌لن له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى پرسه چاره‌نووسسازه‌كاندا، ڕوونكردنه‌وه به گه‌لى كورد و دیموكراتخوازانى دنیا بده‌ن."
(هێمن هه‌ورامى) پشتگیرى پارتى و ئاماده‌یى ته‌واوى 'پارتی'ـی دووپات كرده‌وه كه پارتى پێى وایه ئه‌م قۆناغه ستراتیژی و هه‌ستیاره‌ى كوردستان پێدا تێده‌په‌ڕێت، پێویستى به لێكگه‌یشتن و هێشتنه‌وه‌ى سازان و ئه‌و دیالۆگه هه‌یه.
بۆ كونسوڵى به‌ریتانیایشی ڕوون كرده‌وه، كه پارتى داواى كردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن نه‌یتوانیوە هه‌ڵبژاردنەکە ڕێک بخات و لیژنه‌ى نووسینى ده‌ستوور كاره‌كانیان ته‌واو نه‌بووه و بۆ ئه‌وه‌ى بۆشایى ده‌ستوورى درووست نه‌بێت، سه‌رۆكى ئێستاى هه‌رێم تا كۆتایى خۆلى ئێستاى په‌رله‌مان به‌رده‌وام بێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى ڕوون كرده‌وه كه پارتى ئاماده‌یه له چوارچێوه‌ى لیژنه‌ى نووسینى ده‌ستووردا قسه له‌سه‌ر هه‌موو ده‌سته‌ڵاته‌كانى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكات و بۆ چۆنیه‌تیی یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێم، پارتى داواى گەلەپرس (ڕیفراندۆمى گشتى) ده‌كات تا خه‌ڵك یه‌كلایى بكاته‌وه، نه‌ك ته‌وافوقى حزبى.
له‌باره‌ى كێشه‌ى په‌كه‌كه و توركیا به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى دووپاتی كرده‌وه كه ئەو بۆمبارانەی توركیا کردی و هاووڵاتیانی لاشەڕ (مه‌ده‌نى)ـی شەهید کرد، به توندى مه‌حكوومی ده‌كه‌ین و داواكارین په‌كه‌كه گۆڕه‌پانى شه‌ڕى خۆى له هه‌رێمى كوردستان دووربخاته‌وه و هه‌ردوو لا بگەڕێنه‌وه بۆ دیالۆگ و قان (چانس)ـێکی دی بده‌نه‌وه به ئاشتى و دیالۆگ؛ هه‌ڵوێستى تێكده‌رانەکە‌ى په‌كه‌كە و ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆڕییە نه‌وتى هه‌رێمیشی به كارێكى ناڕه‌وا دژ به گه‌لى كورد زانى.
كونسوڵى به‌ریتانیایش بیروڕاى وڵاته‌كه‌ى ڕوون كرده‌وه كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خوازیارى به‌رده‌وامى سه‌قامگیرى و ئاساییشى هه‌رێمى كوردستان و ڕێككه‌وتن و سازانى لایه‌نه سیاسیه‌كانن، به‌رده‌وامى پشتگیرى به‌ریتانیا بۆ گه‌ل و پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له شه‌ڕى تیرۆریستانى داعش دووپات كرده‌وه، له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا هه‌ردوو لا بیروڕا و هه‌ڵسه‌نگاندن و شیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر کرد.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
