پارتی بهفهرمی بۆ كۆنگرهی لیبرالهكان له مهكسیكۆ بانگهێشت كرا

بهریتانیا-(هێمن ههورامی) له بهریتانیا لهگهڵ حیزبی لیبرال دیموكراتی بهریتانیایی كۆبووهوه و لهدیدارهكهیشدا بهفهرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆبوونهوهی لیبرالهكان له مهكسیكۆ بانگهێشت كرا.
لەلایەن (ئیان گیل) بەرپرسی پێوەندییەکانی حزبی لیبرال دیموکراتی بەریتانیا و (روبەرت برۆن) بەرپرسی لێژنەی پێوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە شاندی پارتی کرا کە پێکهاتبوون لە (هێمن هەورامی) بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە، (شێرکۆ حەبیب) ئەندامی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی لهگهڵ (کەمال ئامێدی) بەرپرسی ناوچەی لەندەن.
بەرپرسی پێوەندییەکانی لیبرال دیموکرات خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و هیوای خواست کە پەیوەندی نێوان هەردوو لا زیاتر پێشکەوتن بەخۆیەوە ببینێ، هەروەها پشتگیری حزبەکەی دوو پاتکردووە بۆ گەلی کوردستان لەشەڕی دژە تیرۆر، بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو لا بەفەرمی بانگهێشتی پارتیی دیموکراتی کوردستانی کرد بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی پارتە لیبرالەکان لە مهکسیکۆ.
لهبهرانبهردا (هێمن هەورامی) سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی کرد، جەختی لەسەر پتەوکردنی پێوەندییەکانی هەردوو لا کرد، کورتەیەکی لەسەر بارودۆخی ئەمڕۆی کوردستان و ناوچەکە و شەڕی دژە تیرۆر باسکرد، هەروەها سوپاسی گەلی بەریتانیای کرد بۆ ئەو پشتیوانی و هاوکارییەی لەگەلی کوردستانیان کردووە، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا چەندین بابەتی پێوهندار بە هەردوو لا خرانە بەرباس و گفتوگۆ.
هەر لە درێژەی دیدارهكانیدا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و شاندى یاوهرى، سەردانی پارتیی کرێکارانی بەریتانیای کرد، لە لایەن خاتوو (جۆ بلاکمەن) بەرپرسی پێوەندییەکانی پارتیی کرێکارانی بەریتانیا و خاتوو (کیللی ئەنا تۆماس) و (نەبیلە ستار) ئەندامانی نووسینگەی پەیوەندییەکان پێشوازی کران، باس لە پەیوەندی نێوان هەردوو لا کرا، لە لای خۆیەوە (هەورامی) سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی کرد، جەختی لەسەر پتەوکردنی پێوەندییەکانی هەردوو لا کرد، کورتەیەکی لەسەر بارودۆخی ئەمڕۆی کوردستان و ناوچەکە، و شەڕی دژە تیرۆر باس کرد، هەروەها سوپاسی گەلی بەریتانیای کرد بۆ ئەو پشتوانی و هاوکارییەی لەگەلی کوردستانیان کردووە، هەر لەو کۆبوونەوەیە چەندین بابەتی پەیوەندی دار بە هەردوو لا خرانە بەرباس و گفتوگۆ.
لە لایەکی دیکەوە بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوە سەردانی دەزگای (جاتهام هاوسی) ئینستیوتی شاهانە بۆ پێوەندییەکانی نێودەوڵەتی کرد و، لە لایەن (د. نیل گویلیەم) سەرۆکی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، و تیم ئەتیۆن بەرپرسی سووریا وڵاتانی دەورووبەر، هەورامی باسی لە دوا پێشهاتەکانی سیاسی و ئابووری کوردستان و ناوچەکە و شەڕی دژی تیرۆر كرد، سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە قارەمانەکانیشی بۆ باس کردن، هەروەها پێوەندی نێوان بەغدا و هەولێر باسی لێوە کرا.
سهنگهر ههورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
