هه‌ورامى: سه‌ركه‌وتنى په‌كه‌كه له پشتگیرى سیاسه‌تى هه‌ده‌پ و ئۆجه‌لاندایه

له‌نده‌ن -KDP.info- (هێمن هه‌ورامی) له سمینارێكدا له له‌نده‌ن ڕۆشنایی خسته سه‌ر دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی هه‌رێم و له بابه‌ت ئه‌و بارگرژییه‌ی نێوان توركیا و په‌كه‌كه، ڕایگه‌یاند كه سه‌ركه‌وتنی په‌كه‌كه له پشتگیری سیاسه‌تی هه‌ده‌پ و ئۆجه‌لاندایه.
سه‌نته‌رى كورد پرۆگسێس له له‌نده‌ن ئێواره‌كۆڕێكى سیاسى و كراوه‌ى بۆ به‌رپرسى پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پ.د.ك (هێمن هه‌ورامى) له ژێرناونیشانى "كوردستان و ئاینده‌یه‌كى ڕوون" ڕێك خست، كه چه‌ندین ڕۆژنامه‌نووس و ئه‌كادیمى نێو ناوه‌نده لێكۆڵه‌ر و ئه‌كادیمییه‌كانى ئه‌و وڵاته ئاماده‌بوون.
(هێمن هه‌ورامى) له‌و كۆڕەدا به وردى باسى له چۆنیه‌تیى سه‌رهه‌ڵدانى گرووپى تیرۆریستى داعشى كرد له ناوچه‌كه‌دا و به شكستى حكوومه‌تى عێراق و سووریای زانى. هه‌روه‌ها هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى به تا‌كه هێزى زه‌مینى وه‌سف كرد له شكاندنی داعش.
له پانێڵێكى دیكه‌ى كۆڕه‌كه‌یدا (هێمن هه‌ورامى) باسى له په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد و، حكوومه‌تى به‌غداى به جێبه‌جێ‌نه‌كردنى ڕێكه‌وتنه‌كانى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا تاوانبار كرد. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى پارتى باسى ڕێكه‌وتنى نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیاى كرد بۆ لێدانى تیرۆریستانى داعش له ناوچه‌كه‌دا، به ڕێكه‌وتنێكى ئه‌رێنى وه‌سف كرد، به‌ڵام سه‌باره‌ت به كێشه‌كانى ناوخۆى توركیا هه‌ورامى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ پرۆسه‌ى ئاشتى به چاره زانى و ڕایگه‌یاند: "ده‌بێت توركیا و په‌كه‌كه وانه‌یه‌كیان له هێزى چه‌ك وه‌رگرتبێت و گه‌یشتبنه ئه‌و باوه‌ڕه كه هێزى سه‌ربازى مه‌سه‌له‌كان قووڵتر ده‌كه‌نه‌وه."
پێیشى وایە زیاتر له 20 ملیۆن كورد نكۆڵییان لێ ناكرێت و توركیا ده‌بێت ڕێگه‌چاره‌یه‌كى ئاشتیانه‌ى بۆ بدۆزێته‌وه كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌و به‌ر هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى سه‌رۆك بازانى بووه داڕێژه‌رى ئه‌و بیرۆكه‌یه كه پرۆسه‌ى ئاشتى بوو له توركیادا، هه‌روه‌ها په‌كه‌كه‌ش ده‌بێت بگاته ئه‌و باوه‌ڕییه‌ى كه دۆزى كورد له توركیادا به چه‌ك چاره ناكرێت و ده‌بێت هه‌وڵى ئه‌وه بده‌ن ببنه ته‌واوكه‌رى سیاسه‌تى هه‌ده‌پ و ئۆجه‌لان بۆ به‌ره‌و پێشبردنى ئاینده‌ى كوردانى توركیا؛ په‌كه‌كه بەوە سەر دەکەوێت پشتی سیاسیه‌تی هه‌ده‌پ و ئۆجه‌لان بگرێت.
سه‌نگه‌ر هه‌ورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
