٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
ديمانە و ووتارەکاني سەرۆک بارزاني

سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، دواپێشهاتی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکەیان خستە بەر باسەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (سەرۆک بارزانی) و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە ڕێی تەلەفۆنەوە دەربارەی دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و، هاوكارییە مرۆیی و سەربازییەكانی وڵاتی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگەیان تاوتوو کرد.

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، (فرانك ڤالتر شتاینمایێر) وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە كرد.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بیروڕا لەبارەی دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و، تیشك خرایە سەر هاوكارییە مرۆیی و سەربازییەكانی وڵاتی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە.
هەر لەم پەیوەندییەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئەڵمانیا تاوتوو كرا.

هەواڵی پەیوەندیدار