'یوئێن'ـیش وەک پارتی پێی وایە كێشه‌ی کوردستان دەبێ به سازان چارە بکرێت

هه‌ولێر-KDP.info-نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و شاندی یاوه‌ری ڕایانگه‌یاند: كێشه‌كانى نێوخۆى كوردستان ده‌بێت به سازان چاره بکرێن و له‌گه‌ڵ پارتیدا هاوڕان، هه‌روه‌ها كوردستانیان وه‌ك نموونه‌یه‌كى پێشكه‌وتوو خاوه‌ن سیسته‌مى دیموكراسى له ناوچه‌كه‌دا ناو برد.
16/7/2015 له باره‌گاى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پ.د.ك له پیرمام، (هێمن هه‌ورامى) ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پ.د.ك پێشوازیی له شاندێكى باڵاى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق کرد، كه پێك هاتبوون له (یان كۆیبیش) نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و (سۆكۆڵ كۆندى) نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر و شاندێکی یاوەریان.
یان كۆبیش له میانه‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌دا تیشكى خسته سه‌ر چه‌ندین پرسى گرینگى هه‌نووكهی‌ی، هه‌روه‌ها دید و تێڕوانینى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى بۆ چاره‌كردنى كێشه ناوخۆییه‌كانى كوردستان خسته ڕوو، كه پێیان وایه له‌م قۆناغه‌دا بۆ به‌ره‌وپێشتربردنى هه‌رێم، پرسه ناوخۆییه‌كان بە سازانى هه‌مه‌لایه‌نەى نێو لایه‌نه سیاسییه‌كان كوردستان چاره بكرێن؛ خۆی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌رێمى كوردستان به ناوچه‌یه‌كى سه‌قامگیر و خاوه‌ن حوکمڕانییه‌كى دیموكراسى ده‌بینن، بۆیه بۆ ئه‌وان گرنگه كه هه‌رێمێكى یه‌كده‌نگ و سه‌قامگیرى بمێنێته‌وه و بگره گه‌شه‌ش بكات. هه‌روه‌ها ئه‌و ئاسایشه‌ى له‌م هه‌رێمه‌دا به‌دى دكرێت و هه‌یه جێگاى ده‌ستخۆشى و شانازییه بۆ هه‌رێمى كوردستان، كه چه‌ند كیلۆمه‌ترێك لەولاترەوە به مه‌كینه‌ى به‌رهه‌مهێنانى تیرۆریستان ده‌وره دراوه. كۆبیش سوپاسی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و گه‌لى كورد كرد له‌م دۆخه ناله‌باره‌دا كه توانیویانه ڕووبه‌رووى چه‌ندین كێشه و ته‌گه‌ره ببنه‌وه.
له درێژه‌ى دانیشتنه‌كه‌یاندا هه‌ورامى وێڕاى به‌خێرهێنانى شاندى میوان، كورته‌یه‌كى له دواپێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمى كوردستان خسته ڕوو، تیشكى خسته سه‌ر دیدگا سیاسییه‌كه‌ى پارتى بۆ كۆى كێشه‌كان له ناوخۆى هه‌رێم و ناوچه‌كه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تیى پارتى ئه‌وه‌ى به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕاگه‌یاند كه پارتى له هه‌وڵى چاره‌كردنى كێشه‌كاندایە و گه‌شبینیشین به ئاینده، چونكه پارتى به درێژایى ژیانى سیاسى قوربانییەکی زۆری داوه بۆ ته‌ندروستى سیاسى و به‌ره‌وپێشبردنى هه‌رێمى كوردستان و، چه‌ندین پۆستى كردووەته قوربانى هاوده‌نگیى نه‌ته‌وه‌یى و یه‌كڕیزیى لایه‌نه سیاسییه‌كان، بۆیه ئێمه داواى سازانى سیاسیمان كردووه بۆ چارەکردنی پرسه‌كان و چاوه‌ڕێى لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین.
(هه‌ورامى) شه‌ڕى تیرۆریستانى داعش و په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ئه‌و باره ناله‌باره‌ى ناوچەکەیشی له دیدى پارتییه‌وه بۆ شاندى میوان ڕوون كرده‌وه. هاوكات نوێنه‌رانی یوئێن له‌گه‌ڵ پارتیدا هاوڕابوون كه به سازان نەبێ كێشه‌كان چاره نابن.
سه‌نگه‌ر هه‌ورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
