سۆشیال‌ئینته‌رناسیۆنال پشتیگری و پشتیوانیی بۆ سه‌رۆك بارزانی و هه‌رێم ده‌ربڕی

نیویۆرك -KDP.info- له به‌لاغى كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نی سۆشیال‌ئینته‌رناسیۆناڵدا ڕۆڵی (سه‌رۆك بارزانی) و هه‌رێمی كوردستان به‌رز نرخێندرا و هه‌روه‌ها پشتگیریی خۆیشیان بۆ پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو؛ هه‌روه‌ك له به‌لاغه‌كه‌دا هاتووه "پشتگیرى و پشتیوانیی ته‌واوى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان (مه‌سعوود بارزانى) و هه‌رێم ده‌كه‌ین بۆ هه‌وڵه‌كانیان كه قوربانى زۆریان داوه له جه‌نگى دژى تیرۆر و به پانتایى 1050 كیلۆمه‌تر سنوور له‌گه‌ڵ داعش له جه‌نگدان".
له ڕۆژانى 6 و7ـى مانگى ته‌مووزى 2015 له سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمى سۆشیال‌ئینته‌رناسیۆناڵ شاندێكى پارتیی دیمو‌كراتى كوردستان گه‌یشتنه نیویۆرك بۆ به‌شداریكردنى كۆبوونه‌وه‌ى باڵاى سۆشیال‌ئینته‌رناسیۆناڵ، له باره‌گاى سه‌ره‌كى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌رێوه‌چوو له سه‌ر پرسى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى.
وێڕای به‌شدارى كردنى شاندى پارتیی و پێدانى یه‌كه‌م گوتارى كۆبوونه‌وه‌كه به شانده‌كه، هه‌ر له چوارچێوه‌ى ئه‌و گوتاره‌دا كه له‌لایه‌ن (هێمن هه‌ورامی)ـیه‌وه خوێندرایه‌وه ئاماژه به ڕۆڵى (سه‌رۆك بارزانى) و قاره‌مانییه‌تى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كرا‌و چه‌ندین خاڵى گرینگ كه وه‌ك ڕه‌شنووسێك له‌لایه‌ن شاندى پارتییه‌وه ئاماده كرابوو و به وه‌رگرتنى ڕابوبۆچوونى لایه‌نه كورده به‌شداربووه‌كانه‌وه گه‌یه‌نرایه سكرتاریه‌تى ئیشتیراكییه‌ى ده‌ولى، هه‌ورامى وه‌ك سه‌رۆكى شاندى پارتى داوای كرد ئه‌و خاڵانه بخرێنه بابى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه، دواتر سكرتارییه‌تى ئیشتیراكى ده‌ولى به‌خۆشحاڵییه‌وه خاڵه زیادكراوه‌كانیان وه‌رگرتوو داوایان كرد له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بخوێنرێته‌وه، له‌لایه‌ن هێمن هه‌ورامییه‌وه به زمانى ئینگلیزى خوێنرایه‌وه.
له نێو گوتاره‌كه‌ى پارتیدا ئاماژه به‌و كه‌مته‌رخه‌مییانه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووى عێراق كرد، كه به‌رامبه‌ر سه‌رهه‌ڵدان و ته‌شه‌نه‌كردنى داعش، وه گه‌شه و دروست بوونى داعشى له شكستى هه‌ردوو ده‌وڵه‌تى عێراق و سوریا ده‌بینه‌وه كه بۆشاییه‌تى سیاسى و نه‌ته‌وه‌یى و سه‌ربازیان خوڵقاندبوو، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى ڕۆڵى سه‌رۆك بارزانى و پێشمه‌رگه‌ى به‌رز نرخاندوو به یه‌كه‌م هێزى زه‌مینى ناوبرد له شكستدانى داعش و ئه‌وه‌شى به ئاماده‌بوان ڕاگه‌یاند له‌م ساته‌وه‌خته‌دا كه ئێمه له سه‌ر ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌دوێین سه‌رۆك بارزانى له به‌ره‌یه‌كى جه‌نگدایه دژى داعش له نزیك موسڵ، ئه‌مه‌ش ئه‌و ئیراده‌یه ده‌سه‌لمێنێت كه گه‌لى كورد سووره له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ى تیرۆر و ناوه‌ندێكه بۆ گه‌شه‌ى پێكه‌وه‌ژیان و له‌دایكبوونى دیموكراسییه‌ت له كوردستانه‌وه بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌گوازرێته‌وه.
ئاماژه‌دان به‌و خاڵانه‌ى كه له واقعى سیاسه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى هه‌رێمدا ڕه‌نگیانداوه‌ته‌وه له گوتاره‌كه‌ى پارتیدا، واى كرد له به‌لاغى كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سۆشیال‌ئینته‌رناسیۆناڵ ئاماژه به ڕۆڵى (سه‌رۆك بارزانى) و هه‌رێمى كوردستان بدرێت له ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ى تیرۆریستان و بوونه‌ته هۆكارێك بۆ نه‌هێشتنی تیرۆر له ناوچه‌كه‌دا. وه‌ك له بڵاوكراوه‌ى به‌لاغى كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر باروودۆخى جیهان و به‌تایبه‌تى ناوچه نائارامه‌كانى وه‌ك ڕۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و ئه‌فریقا و چه‌ندین وڵات كه ڕوبه‌رووى تیرۆر بوونه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان و (سه‌رۆك بارزانى) له به‌لاغى كۆتایى ئه‌نجوومه‌نى سۆشیال‌ئینته‌رناسیۆناڵ هاتووه، "ئه‌نجوومه‌نى سۆشیال‌ئینته‌رناسیۆناڵ پشتگیرى سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه ده‌كات كه ڕووبه‌رووى تیرۆر بوونه‌ته‌وه له سوریا و عێراق له سه‌روویانه‌وه گه‌لى كورد له هه‌رێمى كوردستان و ناوچه ئازادكراوه‌كانى سوریا (كوردستانى ڕۆژئاوا) به‌تایبه‌تى هه‌وڵه‌كان بۆ بنیادنانى كۆمه‌ڵگاى دیموكراسى و یه‌كسانى و دادپه‌روه‌رى دوور له تایفه‌گه‌رى و ناوه‌چه‌گه‌رى و یه‌كسانى جه‌نده‌ر" ده‌كات، ئه‌م خاڵانه‌ش له هه‌رێمى كوردستان و سیاسه‌تى سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌بینرێن، هه‌ر له‌م زۆنگه‌وه پشتگیرى و پشتیوانى ته‌واوى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان (مه‌سعوود بارزانى) و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ هه‌وڵه‌كانیان كه قوربانى زۆریان داوه له جه‌نگى دژى تیرۆر و به پانتایى 1050 كیلۆمه‌تر سنوور له‌گه‌ڵ داعش له‌جه‌نگدان، هه‌روه‌ها پێشوازى و حه‌وانه‌وه‌ى زیاتر له 2ملیۆن ئاوارە له هه‌رێمى كوردستان، بۆیه له نێو به‌لاغه‌كه‌دا ڕێكخراوى ناوبراو پشتگیرى و چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى كێشه‌ى كورد ده‌كات له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، كه له ڕوانگه‌ى ئه‌و ڕێكخراوه‌وه كوردستان و گه‌لى كورد له ناوچه‌كه‌دا هۆكارن بۆ چاره‌سه‌رى و به دیموكراسیكردنى سیسته‌مى حوكمڕانى و به‌رگرتن له گه‌شه‌ى تیرۆر.
سه‌نگه‌ر هه‌ورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
