هێمن هه‌ورامی: هەرێم كار بۆ پراكتیزه‌كردنی ڕیفراندۆم ده‌كات

ئه‌مه‌ریكا -KDP.info- (هێمن هه‌ورامی) له سیمنارێكدا كه دامه‌زراوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین، بۆی ساز كرد، جه‌ختی له چه‌ندین پرسی هه‌نووكەیی كرده‌وه و له دیاترینیان پرسی مانه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له پۆسته‌كه‌یدا و شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش و ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
دوابه‌دواى به‌شداریكردنى )هێمن هه‌ورامی( ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیى پارتى له كۆبوونه‌وه‌ى سۆسیال‌ئینته‌رناسیۆناڵ و چه‌ندین دیدارى جیاجیا، دامه‌زراوه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین له‌ئه‌مه‌ریكا سیمینارێكى سیاسیى فكرى له‌ژێر ناونیشانى داینامیكه‌كانى كوردستانى عێراق بۆ (هێمن هه‌ورامى) ڕێك خست كه چه‌ندین لێكۆڵه‌ر و پسپۆڕى ئه‌مه‌ریكایى و نوێنه‌رانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و پێنتاگۆن و چه‌ندین ڕۆژنامه‌نووسى ئه‌كادیمى ئاماده‌ى ئه‌و سیمیناره بوون.
)هه‌ورامى( له سیمیناره‌كه‌یدا به وردى باسى ئه‌و داینامیكیانه‌ى كوردستانى كرد، كه به شێوه‌یه‌كى پڕاكتیزمى كار له سه‌ر چه‌ندین ڕێڕه‌و ده‌كات له یه‌ك كاتدا، ڕێڕه‌وى ئازادى نیشتیمانى و پراكتیزه‌كردنى دیموكراسى و گه‌یاندنى كوردستانیان به سه‌ربه‌خۆیى له ڕێگاى ڕیفڕاندۆمێكى ئازادانه‌وه، هه‌روه‌ها باسى له قاره‌مانه‌تیى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و تێكشكاندنى تیرۆریستانى داعش كرد و، ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه كه كوردستان پێویستى به پاڵپشتیى سه‌ربازی و چه‌كى پێشكه‌وتووە، چونكه تاكه هێزى زه‌مینییه كه توانیوییه‌تى داعش تێك بشكێنێت.
)هه‌ورامى( له به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به ڕه‌وشى سووریا و ئه‌و باره ناسه‌قامگیره سیاسى و ئه‌منییه كرد له ڕوانگه‌ى سه‌ركردایه‌تیى كورده‌وه و ڕایگه‌یاند: "ئێمه پشتى ئه‌و سیاسه‌ته ده‌گرین كه ته‌واوى مافه‌كانى كورد له ڕۆژئاوا بێنه دى."
مانه‌وه‌ى )سه‌رۆك بارزانى( له پۆسته‌كه‌یدا به‌شێكى دیكه‌ى سیمیناره‌كه‌ى پێك هێنا، كه هه‌ورامى پێى وا بوو خۆمان به بنیادنه‌رى دیموكراسى و ده‌ستاوده‌ستكردنى ده‌سته‌ڵات ده‌زانین له كوردستاندا، به‌ڵام له كاتى مه‌ترسییه‌كى وه‌ها گه‌وره‌دا كه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان و به تێكه‌ڵكێشى شۆفێنیزمى عه‌ره‌بى به تیرۆریستى داعشه‌وه هه‌وڵى سڕینه‌وه‌ى كورد و كوردستان ده‌درێت، له‌م ڕوانگه‌وه پێمان باشه )سه‌رۆك بارزانى( بمێنێته‌وه تا ئاساییبوونه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌كه، هه‌بوونى پێشمه‌رگه‌یه‌كى سه‌رۆك، وره‌یه‌كى پۆڵاینه بۆ پێشمه‌رگه‌كان له سه‌نگه‌رى به‌رگریدا.
سه‌نگه‌ر هه‌ورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
