یه‌كه‌م گوتارپێشکەشکردن له كۆنگره‌ی سۆسیال‌ئینته‌رناسیۆناڵدا درایە پارتی

نیویۆرك -KDP.info- له كۆنگره‌ی سۆسیال‌ئینته‌رناسیۆناڵدا لە پێشکەشکردنی گوتاردا، پارتی خرایە پێش هەمووانەوە؛ (هێمن هه‌ورامی) به ناوی پارتیی دیموكراتی كوردستانەوە په‌یامێكی گرینگی پێشکەش کرد و، بە دەم وتارەکەوە ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستانی بۆ گوێ‌گران شی كرده‌وه و، پاشان په‌یامی كوردستانیانی دا بە گوێ كۆنگره‌كەدا و له‌بابه‌ت شه‌ڕی دژ به‌داعش مه‌ترسی و نه‌خشه‌ڕێگای خسته ڕوو.
ده‌قی گوتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌کەی ئه‌نجوومه‌نى سۆسیال‌ئینته‌رناسیۆناڵدا كه هێمن هه‌وارمی پێشكه‌شی كرد.
شه‌رعییه‌تى وه‌ها كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌وه‌دا به دیار ده‌كه‌وێت، كه یه‌كه‌م گوتار ده‌درێته حزبێكى وه‌كو پارتیی دیمو‌كراتى كوردستان كه ئێستا سه‌رۆكه‌كه‌ى؛ جه‌نابى (سه‌رۆك بارزانى) له به‌ره‌ی هەرە پێشه‌وه‌ى جه‌نگدایه له نزیك مووسڵ. هه‌ر بۆیه زۆر سوپاسى بانگهێشتكردنه‌كه‌تان بۆ ئاماده‌بوون له كۆبوونه‌وه‌ى (ئه‌نجوومه‌نى سۆسیال‌ئینته‌رناسیۆناڵ) ئه‌م ده‌رفه‌ته كه ڕه‌خسێنراوه بۆ باسكردنى بابه‌تێكى زۆر گرنگ و، په‌یوه‌ست به هه‌رێمى كوردستان و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تییشەوە، واتە ئاسایشى هەرهەموو جیهان.
هه‌ورامى سڵاوى سه‌رۆك 'بارزانى'ـی گه‌یانده بەشدارانی كۆبوونه‌وه‌كه، ده‌بێت سه‌ره‌تا له باروودۆخه ئاڵۆز و گرژه‌کەى ناوچه‌كه به هه‌رێمى كوردستان و عێراق خۆی و سووریایشه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، به‌شدارێكى وه‌ك من له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه 1050 كیلۆمه‌تر سنوورمان له‌گه‌ڵ تیرۆریستانى داعشدا هەیه، بۆیه خۆم به شه‌ره‌فمه‌ند ده‌زانم له به‌رده‌متانا كۆى مه‌ترسییه‌كان و چاره‌سه‌ره‌كان بخه‌مه ڕوو.
ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ئێمه‌ى لێرەدا كۆ كردووەته‌وه ئه‌و ئه‌حه‌دیاتانه‌یه كه كار دەکاتە سه‌ر ئاسایش و ئاشتەواییی نێوده‌وڵه‌تان. وا 13 مانگە ڕێكخراوێكى تیرۆریستى دڕنده خاکێکی زۆری داگیر کردووە، شارى مووسڵ‌یان هێشتا بە ده‌ستەوەیە؛ هه‌روه‌ك ئاشكرایه ئه‌م ڕێكخراوه كه به داعش ناسراوه بۆ یه‌كه‌م جارى وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى ئیسلامى له عێراق و شام هه‌ژمار دەكرا و خۆى ده‌نواند، به‌ڵام ئێستا ئەوەندە شوێنیان داگیر کردووە و ڕەگیان داکوتاوە، خۆیان کردووەتە ده‌وڵه‌تێكى خه‌لافه‌تى ئیسلامى؛ ئه‌مه بێجگە لەوەی مه‌ترسییه‌كى ئه‌منییه، بووەتە ئه‌زمه‌یه‌كى مرۆیى و بارگرانییه‌كى زۆر، بە سەرشانی هه‌رێمى كوردستانەوە؛ ئاخر خەڵکێکی زۆر لەبەر داعش هەڵهاتوونە و ئاوارەی کوردستان بوونە.
ئا لەو کاتەی وا هه‌رێمى كوردستان خه‌ریكى ڕاوه‌دوونانى تیرۆریستانه، نزیكه‌ى 2ملیۆن ئاوارە، بە دیان (مەسیحی) و کورد و، عەرەبەوە ڕوویان كردووەته هه‌رێمى كوردستان، كه ده‌كاته 28% دانیشتووانى هه‌رێمى كوردستان؛ پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌م پرسه مرۆییه بەهەند وه‌ربگرن، ئاخر بە چه‌ند مانگێك، ڕێژه‌ى دانیشتووان 28% زیاد بكات، چاره‌سه‌رى سانا نابێت.
داعش ناوچه‌كەی شڵەژاندووە و، ئاسایشی لێ بڕیوە؛ ئه‌م ناسه‌قامگیرییه مەترسییەکی زۆر خراپە بۆ ته‌واوى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به تایبه‌ت عێراق و سووریا، كه ئه‌مه‌ش ئاسایش و ئاشتەواییی هه‌رێمایه‌تیى تێک داوە و، به‌رده‌وامیش چه‌كدارى بیانى دەچنە ناو داعشانەوە و زیاد دەکەن؛ جا ده‌بێت به گوێره‌ى ئه‌و پێشهاتانه مامه‌ڵه بكرێت و هه‌نگاو بنرێت، کردەوە له ڕوانگه‌ى شیكردنه‌وه و تێگه‌یشتنمان بێت لە ڕووداوه‌كان و فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌و گونجاندنه‌ى ڕێكخراوێكى وه‌ها توندڕه‌و و ڕاكێشانى ئه‌ندام له هەموو دنیاوە.
دیارە داعش، لەبەر شكستى حوكمڕانى له عێراق و سووریا، سه‌ری هه‌ڵدا و توانیی ئه‌و کەلێنە بقۆزێتەوە بۆ خۆی؛ داعش باری نالەباری سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئیداری‌یان قۆستەوە. ئه‌و سوپایه‌ى عێراقیش هەر بە ناو سوپا بوو، کە نەیشما ئێستا کردوویانە بە (حەشدى‌شەعبى) و، هێناویانەتە گۆڕه‌پانه‌كه كه تەنیا نوێنه‌رایه‌تیى مه‌زهه‌بێك ده‌كات و، تەنانەت حكوومه‌ته‌كه‌ى ئێستاى 'عبادی'ـیش، ئیمزاى كورد و سوننه بە هەر ڕێكه‌وتنێكى نیشتمانییەوە هەبێت، ئەو پێشێلی دەکات!
له پێش 9 حوزیرانى 2014 سه‌ركردایه‌تیى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق ئاگادارى جموجوڵه‌كانى داعش بوون، به‌ڵام حكوومه‌تى عێراق، ڕێگه‌ى نه‌دا پێشمه‌رگه ئه‌و شوێنانه بپارێزێت كه مه‌ترسیان لێ دەکرا، هه‌تاوه‌كو 9ـی حوزه‌یرانى به‌سه‌ردا هات؛ پاش ئەوە بوو كه داعش له ڕێكخراوێكه‌وه بوو بە ده‌وڵه‌تێكى تیرۆریستى!
دوابه‌دواى ئه‌م قۆناغانه ناچار كار له‌سه‌ر له‌ناوبردنى داعش بكرێت، چونكه كاره‌كه له ده‌ستى حكوومه‌تى عێراقى ده‌رچوو، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش پێویستى به ستراتیژییه‌تێكى به كۆمه‌ڵه كه كار له‌سه‌ر له‌ناوبردنى بێت، نه‌ك سنوورداركردنى بێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا ده‌بێت كه مه‌سه‌له‌كان وه‌ك خۆیان ببینین و دان به ڕاستییه‌كاندا بنێین.
خۆشبه‌ختانه هه‌رێمى كوردستان ستراتیژییه‌تێكى به‌رفراوانى بنیات نا بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ى ئه‌م پرسه، ستراتیژییه‌تكه‌شى خۆى له ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى و متمانه‌ى جه‌ماوه‌رى و دابینكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان و به‌شدارى پێكردنى حزبه ئیسلامییه‌كان له حكوومه‌تى هه‌رێمدا، بۆ له‌ناوبردنى ئه‌و فكره تیرۆریستییه، ئه‌مه‌ش جیاوازى ئه‌م جه‌نگه ده‌سه‌لمێنێت كه جیاوازه له كۆى ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌كانى دیكه.
لێره‌دا به پێویستى ده‌زانم ئاماژه به سه‌ركه‌وتنى هێزه ئه‌منییه‌كانى كوردستان بكه‌م، ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان له ژێر سه‌ركردایه‌تى به‌ڕێز مەسروور بارزانى، توانیى سه‌ركه‌وتووانە كار له‌سه‌ر دروستكردنى ئه‌و په‌یوه‌ندییه بكات كه له نێوان جه‌ماوه‌ر و ئه‌فسه‌ره پڕۆفیشناڵەکاندا هەیە بۆ پاراستنى هه‌رێمى كوردستان. خۆی شكاندنی داعش ده‌بێت به دوو قۆناغ بكرێت؛ یه‌كه‌م، ستراتیژییه‌تى سه‌ربازى و، یەکەودوایش ستراتیژییه‌تى كۆمه‌ڵایەتی، ئه‌مه‌ش خۆى بەبێ ئەرخەیان (یه‌قین) ناکرێت، ئه‌و هێزه‌ى كه ده‌جه‌نگێت، دەبێ بزانێت بۆ چووەتە شەڕ، وه‌ك چۆن پێشمه‌رگه بۆ پاراستنى هه‌رێمى كوردستان و دانیشتووانه‌كه‌ی و گه‌له‌كه‌ى دەجەنگێت.
ئێمه له هه‌رێمى كوردستاندا توانیمان بە سێ شێوە (میكانیزم) بەرپەرچی داعش بدەینەوه، کەچی ئەم هه‌مووە له تاقەتی هه‌رێمى كوردستان بەدەرە، ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌كانى پێشمه‌رگه ماناى سه‌ركه‌وتنى ته‌واوى هێزێكى جه‌نگێنه‌ره و باوه‌ڕیان به‌و جه‌نگه هه‌یه كه سنگیان کردووەتە قه‌ڵغانى وڵات، کەچی سوپاى عێراق وا نەبووە و نییە، وه‌ك له‌به‌ر چاومانه مووسڵ و ڕومادى چۆن داگیر کران، هۆكاره‌كەیشی دیارە. پێشمه‌رگه بۆ ڕاووەدوونانى تیرۆریستان و پاكردنه‌وه‌ى خاكه‌كه‌یان، 1218 شه‌هید و 7هه‌زار برینداری داوە، له‌به‌ر ئه‌م به‌رخۆدانه‌ى پێشمه‌رگه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بیرى له‌وە کردووەتەوە چه‌ك بداتە هێزى پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانان بە ئاسمانەهێزه‌وە چاک یارمه‌تیی هێزى پێشمه‌رگەیان داوە؛ سام (هەیبەت)ـی داعشیان شکاند، به‌ڵام کە 'ڕومادى'ـیان له عێراق و 'ته‌دمور'یان له سووریا داگیر کرد، بە داخەوە دیسان هەناسەیان هاتەوە بەر.
جا تا ڕادەیەک ڕوونمان کردەوە کە داعش چۆن هات و چۆناوچۆن گه‌شه‌ى سه‌ند و، چی بکەین دەریان‌پەڕێنین و لەناویان بدەین؛ ده‌بێت هێرش لە ئاسمان و زه‌مینەوە به‌رده‌وام بێ و، بیریشمان نه‌چێت دژمنێكى هاوبه‌شه نه‌ك ته‌نها بۆ ناوچه‌كه بگره مەترسییە بۆ هه‌موو جیهان. ورده‌ورده نه‌خشه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له گۆڕاندایه و ئه‌و ده‌وڵه‌ته لاواز و شاش (فاشیل)ـانه‌ى ناوچه‌كه بوونەتە کێڵگەیەکی لەبار بۆ گه‌شه‌کردنى تیرۆریستان، بەڵام كورد نایه‌وێت ببێته به‌شێك له‌و شكسته و، پریشکی شكستى عێراقى به‌ركه‌وێت، ده‌مانه‌وێت ببینه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئاشتەوایی و له ڕێى دیموكراتیکەوە بگه‌ینه ئامانج، ئه‌مه‌ش به گەلەڕاوێژ (ڕیفراندۆم)، به چاودێریى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا و سۆسیال‌ئینته‌رناسیۆناڵ و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى دیكه‌وە، با دەرفەتێک بدەینە گه‌لى كوردستان كه خۆیان چاره‌نووسى خۆیان هه‌ڵبژێرن و نه‌بنه به‌شێك لەو شكستانه؛ وه‌ك به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى ده‌ڵێت "ئیدى كاتیه‌تى جیهان بزانێت و، بە سیسته‌مێكى فاشیلى وه‌كو سیسته‌مى عێراقدا بچێتەوە، ئیتر ناکرێت هه‌ڵه‌کەی جاران دووبارە بکەنەوە و هەر عێراق‌عێراق بکەن".
گه‌ر به واقعییانه‌ش بنواڕینه ئەم عێراقەى ئێستادا ده‌بینین ناوچه كوردستانییه‌كان له ژێر ده‌ستى كوردستانیانه و ناوچه سوننییه‌كانیش له ده‌ستى داعشدایە و ناوچه شیعییه‌كانیش. وا له ده‌ستى 'حەشدى‌شەعبی'ـدا؛ ئەوەتا حه‌یده‌ر عبادییش به‌ڵێنێکی وا ناباتە سەر نابێت، عێراق یەک بخاتەوە؛ جا بۆیە ده‌بێت چاره‌سه‌رێكى دیكه بێته گۆڕى، ئێمه ناڵێین به زۆر جیا ده‌بینه‌وه، جیابوونه‌وه‌یه‌كى ئاره‌زوومه‌ندانه‌مان ده‌وێت كه ئێمه هۆكاره‌كه‌ى نین، به‌ڵام ئێمه پارێزه‌رى كوردستانیانین، هه‌روه‌ها هه‌رێمى كوردستان سیسته‌مێكى حوكمڕانى ڕەوا (شەرعی) و چالاکی هه‌یه، ئامانجیشمان ئەوەیە هه‌رێمه‌كه‌مان پێش بخەین و، ئیراده‌ى گه‌له‌كه‌مان جێبەجێ بکەی؛ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئیداره‌یه‌كى دانپێدانراوه كه حوكمى چوار پارێزگا ده‌كات، ده‌خوازین په‌یوه‌ندییەکی دۆستانه‌مان هه‌بێت له‌گه‌ڵ دراوسێكانماندا، له‌سه‌ر ئەو بنه‌مایەی ڕێزی یەکتر بگرین. با ئەوەیش بزانن كه له ساڵى 1992ـه‌وه خۆبەڕێوەبەر (ئۆتۆنۆمى) بووه و توانیویه‌تى ڕۆڵى ده‌وڵه‌تێكى چالاک ببینێت، بۆیه كاتى خۆیه‌تى به‌ره‌و ئه‌و قۆناغه هه‌نگاو بنێین، با سیاسه‌تى (عێراق هەر یەکە) ببڕێتەوە، چونكه لە ناسه‌قامگیرى و هه‌ڕه‌شه هیچی لێ شین نەبووە و نابێت.
ئاماده‌كردن/ سه‌نگه‌ر هه‌ورامى
نیویۆرك 6 ته‌مووزى 2015

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
