سه‌رۆكى سۆسیال‌ئینته‌رناسیۆناڵ دێته كوردستان

نیویۆرك -KDP.info-ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تیى پارتیی دیموكراتی كوردستان بە ڕه‌سمى لە سه‌رۆكى سۆسیال‌ئینته‌رناسیۆناڵی گێڕاوەتەوە (بانگهێشتی كردووه) كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات؛ ئەویش لێگێڕانەوەکەی لێ وەرگرتووە و، دێت.
له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سۆسیال‌ئینته‌رناسیۆناڵ له سه‌ر پرسى ئاسایشى جیهانى كه له نیویۆرك له باره‌گاى سه‌ره‌كى یوئێن بەڕێوه چوو، نوێنه‌رى پارتى له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ندین دیدارى له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوانى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کرد، به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پ.د.ك (هێمن هه‌ورامى) چاوى كه‌وت به (جۆرج پاپاندریۆ) سه‌رۆكى سۆسیال‌ئینته‌رناسیۆناڵ كه‌وت كه پێشتر سه‌رۆكوه‌زیرانى یۆنان بووه، له هه‌مانكاتدا به كه‌ساییه‌تییه‌كى دیپلۆمات و سیاسییه‌كى ناسراوى دنیا داده‌نرێت. له‌و دانیشتنه‌دا پاپاندریو وێڕاى ده‌ربڕینى ڕێز و سڵاو بۆ گه‌لى كورد و ئه‌و ڕۆڵه نه‌به‌ردانه‌ى گه‌لى كورد و پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌كانى تیرۆریستان بینیویان و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن، هه‌روه‌ها داواى كرد كه هه‌ماهه‌نگى زیاتر هه‌بێت له‌سه‌ر كۆى ئه‌و هاوكێشانه‌ى له ناوچه‌كه‌دا ڕوو ده‌دا."
(هێمن هه‌ورامى) سڵاوى تایبه‌تى (سه‌رۆك بارزانى) و سه‌ركردایه‌تیى پارتیی پێ گه‌یاند و پوخته‌یه‌كى له‌سه‌ر دۆخى ئێستاى كوردستان و سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه و حه‌واندنه‌وه‌ى 2ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر بۆ ڕوون كرده‌وه، هه‌روه‌ها (هه‌ورامى) به ناوى پارتییه‌وه به ڕه‌سمى بانگهێشتى كوردستانى كرد تا له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیى سیاسیى كوردستاندا كۆ ببێته‌وه و ئاگادارى ڕه‌وشى كوردستان ببێت؛ ئەویش به خۆشحاڵییه‌وه گوتی "لە كاتێكى گونجاو‌دا سەردانی کوردستان دەکات."
سه‌نگه‌ر هه‌ورامى

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
