پارتى به فه‌رمى بانگهێشتى كۆبوونه‌وه‌ى باڵاى سۆسیالیست‌ئینته‌رناسیۆنال كرا

ئه‌مه‌ریكا -KDP.info- (هێمن هه‌ورامی) ڕایده‌گه‌ینێت كه پارتیی دیموكراتی كوردستان به فه‌رمی بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌ى باڵاى سۆسیالیست‌ئینته‌رناسیۆنال له نیویۆرك كرا.. شانده‌كه‌یش دوێنێ ئێواره گه‌یشتنه نیویۆرك و له‌بابه‌ت چه‌ند پرسێكی هه‌ستیاره‌وه قسه‌یان ده‌بێ كه بابه‌ته‌كان پێوه‌ستن به دوا پێشهاته ئه‌منییه‌كانى جیهان و پرسى ئاسایشى جیهانى.
شاندێكى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى هێمن هه‌ورامى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى، ئێواره‌ى 5/7/2015 گه‌یشتنه نیویۆرك لە ئه‌مه‌ریكا، وه‌ك سه‌رۆكى شاندى پارتى ڕاگه‌یاند: "له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمى سه‌رۆكى سۆسیالیست‌ئینته‌رناسیۆناڵ (لویس ئه‌یالا) بۆ كۆبوونه‌وه‌ى پرسى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له نیویۆركى پایته‌ختى ئابووریی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كه له ڕۆژانى 6 -7 /7/2015 ئه‌نجام ده‌درێت بۆ قسه‌كردن له سه‌ر دوا پێشهاته ئه‌منییه‌كانى جیهان و پرسى ئاسایشى جیهانى بانگهێشت كراوین. شایه‌نى باسه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له كۆى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌و ڕێكخراوه‌دا به‌شدار بووه له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمى ڕێكخراوه‌كه، ئێستاش وه‌ك ده‌بینرێت ئاسایشى جیهان له ژێر پرسیاردایه و هه‌ڵقوڵانى ناسه‌قامگیرییه‌كه‌ش له ڕۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاسته‌وه هه‌ڵقوڵاوه و كورد توانیوییه‌تى وه‌ك به‌ربه‌ستێكى پۆڵایین شه‌پۆله تیرۆریستییه‌كان ڕاگرێت، هه‌ر له‌م سۆنگه‌وه كۆبوونه‌وه یه‌ك له دواى یه‌كه‌كانى جیهان له‌سه‌ر پرسى ئاسایشى جیهانى وه‌ك به‌شدارییه‌كى ئه‌كتیڤ گرنگى به به‌شدارى كوردستانیان ده‌ده‌ن له نێویشیاندا پارتى دیمو‌كراتى كوردستان.
شاندى ناوبراو به كۆڵه‌پشتێكى پڕ له داستانى گیانفیداكارى پێشمه‌رگه دژ به تاریكپه‌رسان به‌شدار ده‌بن، وا بڕیاره له‌و كۆبوونه‌وه‌دا باس له كۆى ئه‌و مه‌ترسیانه بكرێت كه به‌رۆكى جیهانى گرتووەته‌وه له نێوانیاندا مه‌ترسییه‌كانى داعش كه چه‌ندین كیلۆمه‌تر له ئاخى كوردانه‌وه دوورن و پێشمه‌رگه‌ش توانیویه‌تى له خه‌ونى پێشڕه‌وییه‌كانیان ڕایان‌چڵه‌كێنن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تیى پارتى ئه‌وه‌یش ئاشكرا كرد كه بڕیار وایه له نزیكه‌وه بیرووبۆچوونه‌كانى پارتى و سه‌ركردایه‌تى كوردستان له سه‌ر هه‌ره‌شه‌كانى تیرۆر و ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و گیانفیداییه‌ى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كوردستان به ئاماده‌بوان بگه‌ێنێت، هه‌روه‌ها (هه‌ورامى) ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یان له ساته وه‌ختێكدا ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ده‌كرێت بۆ ڕێگاچاره‌ى مه‌ترسییه‌كانى تیرۆریستان كه تاقانه سه‌رۆكێك له به‌ره‌كانى جه‌نگدایه دژ به تیرۆریستان و ده‌جه‌نگێت، ئه‌ویش سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان (سه‌رۆك بارزانى)ـیه.
سه‌نگه‌ر هه‌ورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
