هێمن هه‌ورامى: پارتى وه‌ك تاقانه‌یه‌ك دۆزی كورد به ئاوازێكی كوردانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بات

ئه‌ورووپا -KDP.info- له به‌رده‌وامی سه‌ردانی شاندنی پارتیی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌ورووپا و سازدانی گفتوگۆی دیپلۆماسی، (هیمن هه‌ورامی) بۆ ئاماده‌بووانی شیكرده‌وه كه پارتی وه‌ك تاقانه‌یه‌ك دۆزی كورد به ئاوازێكی كوردانه به‌ڕێوه ده‌بات.
له چوارچێوه‌ى ئه‌و سه‌ردانه دیپلۆماسییه‌ى شاندى پارتى به سه‌رۆكایه‌تیى (هێمن هه‌ورامى) و ئه‌ندامییه‌تى هه‌ریه‌كه له دكتۆر (محەمەد على) و خاتوو (فه‌یرۆز ئاكره‌یى) و (على هه‌لۆ) و (فه‌وزى ئه‌سعه‌د) كارگێرى لقى 6ـى ئه‌ورووپا، به ئاماده‌بوونى (دڵشاد بارزانى) به‌رپرسى لقى 6ـى پارتى دیمه‌كراتى كوردستان له ئه‌ورووپا، له یه‌كه‌م ڕۆژى گه‌یشتنیان بۆ به‌رلین به‌رپرسى باڵاى دامه‌زراوه‌ى كۆنراد سه‌ردانى باره‌گاى لقى 6ـیان كرد، له‌و دانیشتنه‌دا وه‌ك ڕێكخستنى به‌رنامه‌ى كارى چه‌ند ڕۆژى ئاینده‌ى به‌رلین له لایه‌ن پارتى فه‌رمانڕه‌واى ئه‌ڵمانى سى‌دى‌ئۆى باسكرا.
ڕۆژى 2/7 له شارى به‌رلین به جیا له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ى ئه‌ڵمانیا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ئاسایش له‌گه‌ڵ 'د. گیدۆ شتاینبێرگ'ـدا كۆ بوونه‌وه، له‌م كۆبوونه‌وه‌دا به شێوازێكى شیكاری چه‌ند دید و تێڕوانینێك خرایه به‌رباس و گفتوگۆ، هه‌ر له هه‌مان ڕۆژدا شاندى ناوبراوى پارتى له‌گه‌ڵ چوار په‌رله‌مانتارى ئه‌ڵمانى كه له كۆمیته‌ى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى بوون كۆبوونه‌وه، ڕۆدریش كیسویته‌ر و ئورسولا گردین كرانیش و فرانك هاینریش و ڤۆڵكمار كلین ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه بوون له له‌گه‌ڵ شاندى پارتى كۆبوونه‌وه، هه‌روه‌ها له دیدارێكى سیاسى دیكه‌دا له باره‌گاى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسى دێسكى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بیاتێ بایدنباخ و به‌رپرسى دێسكى عێراق كۆ بوونه‌وه.
له ڕۆژى 3/7/2015 و له به‌رده‌وامى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى شاندى پارتى به جیا له‌گه‌ڵ كۆربه‌ر بۆ سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى به‌رپرسى كۆربه‌ر د. جانكا ئۆرتیل و ئیلیزابیس ڤۆن هامیرشتاین كۆ بوونه‌وه و له لایه‌كى دیكه‌وه دانیشتنێكى تریان له‌گه‌ڵ د. سیلكه تیمیل سه‌رنووسه‌رى ئینته‌رناشناڵ پۆله‌تیك له ئه‌نجوومه‌نى ئه‌ڵمانی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه. شایه‌نى باسه له كۆیى دیداروو كۆبوونه‌وه‌كانیان شاندى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستان به ووردى بار و سه‌رنجى پارتیان بۆ لایه‌نه‌كانى به‌رامبه‌ر شی كرده‌وه و پرسى ڕیفراندۆم و ئه‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌م هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و داخوازییه ڕه‌وایانه‌ى كوردستان‌نشینان و هه‌ڵویست و ستراتیژییه‌تى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستان بۆ كۆى هاوكێشه سیاسى و ئه‌و باره ناسه‌قامگیره‌ى ناوچه‌كه خستنه ڕوو باسیان له‌و ڕۆڵه‌ى وڵاتى ئه‌ڵمانیا كرد له هاوكارى و پاڵپشتییه مرۆیى و سه‌ربازییه‌كان كه پێشكه‌شى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه ، هه‌ورامى له كۆى دانیشتنه‌كاندا ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وه‌ك تاقانه‌یه‌ك خه‌ریكى به ڕێدا بردنى دۆزى كورده به ئاوازى كوردانه‌وه.
دواتر له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ى كۆنراد ئایدنهاوه‌ر ستیفتونگ كه ئه‌م سه‌ردانه‌ى بۆ شاندى پارتى ڕێكخستبوو، گه‌شتێكى ناوپه‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیاى بۆ شاندى ناوبراو ڕێكخست و بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه له چۆنییه‌تى كارى په‌رله‌مان و كارى فراكسیۆنه‌كان ببینن. له‌كۆبوونه‌وه‌كانیشدا هیمن هه‌ورامی بۆ ئاماده‌بووانی شی كرده‌وه كه پارتی وه‌ك تاقانه‌یه‌ك به ئاوازێكی كوردانه‌وه دۆزی كورد به‌ڕێوه ده‌بات.
سه‌نگه‌ر هه‌ورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
