هێمن هه‌ورامى: پارتى خاوه‌ن نفوزێكى گەورەی نه‌ته‌وه‌ییە، بۆیه نه‌یاران كردوویانه‌ته ئامانج

برۆكسل -KDP.info- ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى پارتى پێى وایه بار قورسى پارتى و ئه‌و ڕووبه‌رووبوونه‌وانه‌ى نه‌یارانى، خۆى له‌و نفووزه نه‌ته‌وه‌ییه ده‌بینێته‌وه كه به درێژایى مێژوو ستراتیژییه‌تى بووه.
لە ئاخر دیدارى سیاسى له سه‌ردانه دیپلۆماسییه‌كه‌ى شاندى پارتى له بڕۆكسلدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆمسیۆنى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌ورووپادا کۆ بوونەوە. له به‌رده‌وامى سه‌ردانى شاندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى (هێمن هه‌ورامى) ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى حزب و ئه‌ندامیه‌تى (د. محەمەد عه‌لى) و خاتوو ( فه‌یرۆز ئاكره‌یى) و كاك (عەلى هه‌لۆ)، دوێنى 30ـی حوزیرانى 2015 ئیلمار بروك سه‌رۆكى كۆمیته‌ى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌ورووپا پێشوازى كران؛ له و دیداره‌دا هه‌ردوو لا به وردى باسی دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه و عێراق و كوردستانیان كرد. هه‌ورامى دواى سوپاسگوزارى له سه‌رۆكى كۆمیته‌ى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان ئه‌ورووپا بۆ وه‌ها پێشوازییه‌كى گه‌رم و هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌دا ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى ڕایگه‌یاند: "كار له‌سه‌ر بڕیارى سه‌ربه‌خۆیی كوردان له ناوچه‌كه‌دا ده‌كه‌ین و ڕێگه ناده‌ین ئه‌و هه‌ڵكشان و په‌ره‌سه‌ندنه هه‌رێمیانه كاریگه‌رى له‌سه‌ر ناوخۆى كوردستان دابنێن و كورد له گۆڕانكارییه‌كاندا له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا خاوه‌ن ئه‌جینداىەکی كوردانه‌یه كه ئه‌زموونى ڕابردوو ئه‌م ئه‌جێندایه خۆى له پێكه‌وه‌ژیان و پێشاندانى نموونه‌یه‌كى دیموكراسى بوو له ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها هه‌ورامى ڕوانگه‌ى پارتى بۆ ته‌واوى پرسه سیاسییه ناوخۆیی و هه‌رێمییه‌كان بۆ سه‌رۆكى كۆمیته‌ى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌ورووپا خسته ڕوو، به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پ.د.ك ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه كه پارتى وه‌ك حزبى یه‌كه‌م و خاوه‌ن نفوزێكى نه‌ته‌وه‌یى، هه‌ربۆیه ئه‌ركى قورسە و هه‌میشە ئامانجه بۆ نه‌یاران.
ئیلمار بروك سه‌رسامى خۆى بۆ ئه‌و باوه‌ڕه پۆڵایینه‌ى گه‌لى كورد و پێشمه‌رگه ده‌ربڕى كه له چه‌ند مانگى ڕابردوودا وه‌ك تاكه هێز و به‌رگریكار له ئازادى ڕۆڵێكى به‌رچاویان بینی و توانییان په‌لاماره‌كانى داعش بەرپەرچ بدەنەوە؛ جگە لەوەیش هه‌رێمى كوردستان بووه‌ته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ ئەو ئاوارانەی لە ده‌ستى داعش هەڵدێن، هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه هه‌موو جۆره پاڵپشتى و هاوكارییه‌كى خۆیان بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
سه‌نگه‌ر هه‌ورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
