دیپلۆماتكارێكى بیانى: پێشبینى ئه‌وه ده‌كه‌ین لایه‌نه‌كانى دیكه تا 20/8 كاندیدیان نه‌بێت بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌و ره‌وشه‌ى كه له چه‌ند رۆژى ڕابردوودا هه‌رێمى كوردستانى تێكه‌وتووه و كێشمه‌كێشه سیاسییه‌كانى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌ردوو كۆنسووڵى به‌ریتانیا و هۆڵه‌نداى گه‌یاده پیرمام، كه بۆ وه‌رگرتنى بۆچوونى حیزبى یه‌كه‌م له هه‌رێمى كوردستان بوو. سه‌ركۆنسووڵى وڵاتێكى ئه‌ورووپاییش له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، پێده‌چێت لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى كوردستان كاندیدیان نه‌بێت بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم.
ئه‌مرۆ له پیرمام به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان(هێمن هه‌ورامی) پێشوازی كرد له هه‌ریه‌كه له كۆنسووڵى به‌ریتانیا (ئه‌نكۆس مه‌ككى) و كۆنسووڵى هۆڵه‌ندا (جۆن فان دێر).
دوابه‌دواى پێشنیازكردنى پڕۆژه و كۆبوونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان كۆنسووڵگه‌رى و نوێنه‌راییه‌تییه‌كانى جیهان له هه‌رێمى كوردستان ڕوو ده‌كه‌نه مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ وه‌رگرتنى دیت و تێڕوانینى پارتى له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كان، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه دوێنى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان كۆى نوێنه‌رایه‌تیى جیهانیان بانگهیشتى په‌رله‌مان كرد بۆ خوێندنه‌وه‌ى پرۆژه‌یاساى پرسى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم، ئاماده‌نه‌بوونیان نیشانه‌ى نایاسایی و ناسازانى نیشتیمانى ده‌رده‌خات و رووى وه‌رگرتنى زانیاریان كردووه‌ته حیزبێكى وه‌كو پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان كه هه‌ڵگرى پره‌نسیپه‌كانى دیموكراسییه.
(هێمن هه‌ورامى) له كۆبوونه‌وه‌كانیدا دواپێشهاته‌كانى ئه‌م دواییه‌ى هه‌رێمى كوردستانى بۆ شی كردنه‌وه و دیت و تێڕوانینى پارتى بۆ هه‌ردوو كونسووڵ روون كرده‌وه و سازانى نیشتیمانى به ترۆپكى چاره‌سه‌رییه‌كان زانى، كۆنسووڵى به‌ریتانیایش (مه‌ككى) خۆشحاڵیى خۆى بۆ ئه‌و موماره‌سه دیموكراسییه كرد كه پارتى به داڕێژه‌رى ده‌زانێت و پاڵپشتى و هاوكاریى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، له لایه‌كى دیكه‌وه كۆنسووڵى هۆڵه‌ندا ( فان دێر) ده‌ستخۆشى له (هه‌ورامى) كرد بۆ خستنه رووى بابه‌ته‌كان و رایگه‌یاند: "پێشبینى ئه‌وه ده‌كه‌ین لایه‌نه‌كانى دیكه تا 20/8 كاندیدیان نابێت بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم، له هه‌مانكاتدا پرۆژه‌ش پپَشكه‌ش به په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
سه‌نگه‌ر هه‌ورامى

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
