٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

هێمن هەورامی و كیپریانیدیس جەختیان لە پتەوکردنی پێوەندیەکان کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-(هیمن هەورامی) لە پێشوازی (گیورگۆس كیپریانیدیس) ڕاوێژكار و جێگری سەرۆكی پارتی قوبرسی ئەورووپا، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی ناوبراو دەربڕی و وەك سەرەتایەك بۆ پتەوتركردنی پەیوەندیی نێوان هەردوو گەلی كورد و قوبرسی ئەورووپا، هەروەها بەرپرسی پێوەندییەکانی پارتی باسی لەو پڕۆژە سیاسی و یاسایانەیش کرد كە بوونەتە ستراتیژییەتی ئێستای هەرێم.

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پ.د.ك  پێشوازیی لە شاندێكی پارتی قوبرسی ئەورووپا كرد بە سەرۆكایەتیی (گیورگۆس كیپریانیدیس) ڕاوێژكار و جێگری سەرۆكی پارتی قوبرسی ئەورووپا.
(هێمن هەورامی)  خۆشحاڵی خۆیی بە سەردانی شاندی ناوبراو دەربڕی و وەك سەرەتایەك بۆ پتەوتركردنی پەیوەندی نێوان هەردوو گەلی كورد و قوبرسی ئەورووپا؛ بەرپرسی پێوەندییەکانی پارتی باسی لەو پڕۆژەسیاسی و یاساییانەی كە بوونەتە ستراتیژییەتی ئێستای هەرێم.
(هێمن هەورامی) لە كۆبوونەوەكەدا باسی لە دوا پێشهاتەكانی ناوچە و پێگەی هەرێمی كوردستان لەو نێوانەدا كرد و باسی شكانی ئەفسانەی داعشی بە دەستی هێزەی پێشمەرگەی كوردستان بۆ میوانان كرد و ئاماژەیشی بە سەردانەكانی ئەم دواییەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی) بۆ ئەمەریكا و چەند وڵاتێكی ئەروپایی كرد.
بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتیی دیموكراتی كوردستان داوای لە شاندی میوان كرد كە هانی بەرپرسانی وڵاتەكەیان بدەن كونسووڵگەری خۆیان لە هەولێر بكەنەوە. شاندی میوان بە گرنكیەوە باسیان لە ئەزموونی سیاسی و دیموكراسی هەرێمی كوردستان كرد و ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و گەلی كوردستانیان لە ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆریستاندا بەرز نرخاند.
لە هەمان كاتدا شاندی میوان ئاماژەیان بەوە دا كە هەرێمی كوردستان و قوبرس لە زۆر بواردا دەتوانن پەیوەندییەکی زۆر بەهێزیان هەبێت و هەرێمی كوردستانیش دەتوانێت لە زۆر بواری وەكو گەشەپێدان  لە كەرتی كوشتوكاڵ و گەشتوگوزاری و خوێندنی باڵا و بازرگانی و ئاوەدانكردنەوەدا سوود لە ئەزموونی قوبرس وەربگرێت.
بە مەبەستی بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو لا و فراوانكردنی ئەو پەیوەندییانە شاندی میوان بانگهێشتی شاندێكی پارتیی دیموكراتی كوردستانیان كرد بۆ وڵاتەكەیان.
سەنگەر هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار