٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

كوردستان لە زاری نەتەوە یەكگرتووەكانەوە ئەمانترین شوێنە بۆ لێقەوماوان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر لە میانی سەردانی بۆ لای (هێمن هەورامی) ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان توانیویەتی ببێتە ئامنترین پەناگە بۆ لێقەوماوان.

ئەمڕۆ لە پیرمام (هێمن هەورامی) ئەندامی سەركردایەتی پ.د.ك و (سۆكۆڵ كۆندی) نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر كۆبوونەوە.
(هێمن هەورامی) ڕۆڵی نەتەوە یەكگرتووەكانی لە هەرێمی كوردستان بەرز نرخاند و هیوای خواست وەك كاری لەمێژینەیان ڕۆڵی خۆیان لە هەرێمی كوردستان بگێڕن، هەروەها تیشكی خستە سەر نامەكەی  (سەرۆك بارزانی) كە ئاراستەی حكوومەت و پەرلەمان و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژارد و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان كردبوو، وەك ئاشكرایە جەنابی (سەرۆك بارزانی) ئەركە یاساییەكەی جێبەجێ‌ كردووە و ئێستا كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و لایەنە سیاسییەكان بەرپرسن لێی و تاوتوێی بكەن، هاوکات هەڵوێستی پارتی لەوبارەیەوە خستە ڕوو كە پارتی هێچ هەڵوێستێكی لە دەرەوەی سازان قبووڵ نییە، لەوەها حكومەتێكی ڕەنگاو ڕەنگدا دەبێت پرۆژەكانیش كۆی ڕنگەكانی تێدا ببینرێن.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی دید و تێڕوانینی پارتی بۆ نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان خستە ڕوو، كە لە هەوڵدان دەبین بۆ چارەكردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسە ناوخۆییەكانیش لە ڕێگای دیموكراسییەت و تەوافقی سیاسی بە چارە دەگەیینین، لە دیوێكی دیكەی قسەكانیدا (هێمن هەورامی) مێژووی پێكەوە ژیانی لە كوردستان بۆ نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر خستە ڕوو ئەم لێشاوە ئاوارانەی وەك نموونە هێنایەوە كە كورد پرنسیپی مرۆیی لە هەموو شتێك لا پێشترە.
(سۆكۆڵ كۆندی) سەبارەت بەو ڕۆڵە مرۆیی و سیاسی و سەربازییەی هەرێمی كوردستان سەرسامی خۆی نیشاندا و گوتی کە هەرێمی كوردستان توانیویەتی ببێتە ئامنترین پەناگە بۆ لێقەوماوانی دەستی داعش و وڵاتانی نادیموكراسی ناوچەكە، كۆندی بۆ درێژە پێدان بەو ستراتیژییەتەی كورد هەموو هاوكاری و، پاڵپشتییەكی بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕی و، سوپاسی  بەرپرسی پەیوەندییەكانی كرد بۆ شیكردنەوەی دواپێشهاتەكان و تێڕوانینەكانی پارتی بۆ ئێستا و ئاییندە.
سەنگەر هەورامی
 

هەواڵی پەیوەندیدار