٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

بە ئامادەبوونی نوێنەری پارتی كۆنگرەی (77)ـی سۆسیالیستەكانی فەرەنسا كۆتا هات

سەرچاوە: KDP.info

فەرەنسا-KDP.info-لەسەر بانگهێشتکردنی فەرمی پارتی سۆسیالیستی فەرەنسا، (د. کاوە شاوڵی) بە نوێنەرایەتی پەیوەندییەکانی دەرەوەی – پ.د.ک،  ،لە رۆژانی ٥ و٦و٧ /٦/٢٠١٥  ئامادەی کۆنگرەی ٧٧ مینی پارتی سۆسیالیستی فەرەنسا بوو کە لە شاری (یواتیە)ـی ئەو وڵاتە  بەڕێوەچوو، کە تێیدا دەیان شاندی بێگانە لە چەندین پارتی سیاسی وڵاتانی ئەورووپی و لە سەرتاسەری جیهانەوە بانگهێشت کرابوون بۆ کۆنگرەکە.

لە پەراوێزی کۆنگرەکە دا هەریەک لە سکرتێری پارتیی سۆسیالیستی فەرەنسا ( جان کریستۆف کامبادلی ) و سەرۆکی حکوومەتی فەرەنسا ( مانوێل ڤالس )
لە میانی بەشداریکردنی نوێنەری پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ٧٧ـەمین کۆنگرەی پارتی سۆسیالیستی فەرەنسادا چەندین دیدار و چاوپێکەوتنیان هەبوو لەگەڵ کەسایەتی ناسراوی نێو پارتی سۆسیالیستی فەرەنسا و چەندین نوێنەری شاندەکانی پارتە سۆسیالیستەکانی وڵاتانی ئەورووپی جیهان کە ئامادەی کۆنگرەکە بوون. لەم دیدارانەدا وێڕای باسکردنی بارۆدۆخی هەرێمی کوردستان و هەڵوێست و تێڕوانینی پارتیی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە بارۆدۆخی هەرێمی کوردستان  و عێراق و ناوچەکە  و باسکردنی دۆخی شەڕی تیرۆریستانی داعش، نوێنەرانی  پارتە سۆسیالیستەکانی زۆرینەی وڵاتان  لە میانەی دیدار و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ نوێنەری پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە کۆنگرەکەدا وێڕای پشتیوانی دەربڕین بۆ دۆزی گەلی کوردستان هەروا سەرسامی خۆیان بە پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان و بەرەوپێشەوەچوونی پرسی کورد و  ئەزموونی سیاسی و دیمۆکراسی لە هەرێمی کوردستان   و سەرکەوتنەکانی بەردەوامی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان لە تێکشکاندنی ئەفسانەی داعش و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستان لە سەر خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستان مایەی سەرسامی و جێی ڕێز و بایەخی ئەندامانی شاندی پارتە سۆسیالیستەکانی دۆستی گەلی کوردستان بوون. شایانیباسە پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندییەکی بە هێزی لەگەڵ پارتە سۆسیالیستەکانی نێو بلۆکی ڕێکخراوی سۆسیالیست ئینتەر ناسیۆناڵدا هەیە و بە بەردەوامی بانگهێشتی کۆڕ و کۆبۆنەوە و کۆنگرەی پارتە سۆسیالیستەکان دەبێت و لە ماوەی ڕابردوودا ئالۆگۆڕی شاند لە نێوان مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پ.د.ک و پارتی سۆسیالیستی فەرەنسادا ئەنجام دراون و وڵاتی فەرەنسا خاوەن پێگەیەکی بەهێزە لەنێو هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا لە هاوکاری و پشتیوانی بەردەوامیان لە هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و گەیاندنی هاوکاری سەربازی و مرۆیی و پشتیوانی سیاسی و دیپلۆماسی لە ئەزموونی سیاسی و دیموکراتی هەرێمی کوردستان.
گرنگیی سەردانەکەی ئەمساڵی سەرۆکی فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان و سەردانە سەرکەوتووانەکەی سەرۆکی کوردستان  مەسعوود بارزانی بۆ پاریسی پایتەخت پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی فەرەنسای  گەیاندووەتە ئاستێکی زۆر بەرز.
سەنگەر هەورامی

 

هەواڵی پەیوەندیدار