دیدار و كۆبوونەوەكانی هێمن هەورامی لە پەراوێزی بەشدارییەكەی مونتەدای جەزیرەدا

دۆحە-KDP.info-لە پەراوێزی ئەو بەشدارییەی (هێمن هەورامی) بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە مونتەدای ساڵانەی جەزیرە چەندی دیدار و چاوپێكەوتنی سیاسیی ئەنجام دا.
(هێمن هەورامی) لە درێژەی سەردانەكەیدا بۆ دۆحەی پایتەختی قەتەر، بە مەبەستی بەشداری كردنی لە مونتەدای جەزیرە، چەندین چاوپێكەوتن و گفتوگۆی كورتی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی مەغریب و ئەمینداری گشتی پارتی دادوگەشەپێدانی مەغریب كردوو كە تێیدا سڵاوی سەركردایەتی پارتی پێگەیاند و گفتوگۆیەكی چڕوپڕیان لەسەر دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە كرد و، هیوای پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و مەغریبی خواست. هەروەها شاندی كۆماری ئیسلامی ئێران كە پێك هاتبوون لە (د. محەمەد سەجادپووڕ) ڕاوێژكاری وەزیری دەرەوەی ئێران و (د. محەمەدجواد زارچی) باڵیۆزی ئێران لە قەتەر و (جۆشوا بەیكەر) وتەبێژی عەرەبیئاخێوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا و شاندی یاوەری كۆ بووەوە؛ (هەورامی) لە دانیشتنەكاندا ستراتیژییەتی سەركردایەتیی كوردی بۆ ئەو هاوكێشە سیاسی و مەزهەبیانەی ناوچەكە ڕوونكردنەوە.
هەر لە هەمان ڕۆژدا لەگەڵ ژمارەیەك ئەكادیمیای ناوەندەكانی لێكۆڵینەوە، لەوانە (د. لینا خەتیب) بەڕێوەبەری دامەزراوەی كارنیگ لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و (د.موهیتین ئاتاما)ـی جێگیری بەرێوەبەری گشتی دامەزراوەی سیتای توركیا و (گالیپ دالا)ـی سەرۆكی دامەزراوەی الشرق لە توركیا و (موراد ئۆزچەلیك)ـی جێگیری سەرۆكی پارتی جەهەپەی توركیاو ژمارەیەكی دیكەی ڕۆژنامەنووس و لێكۆڵەری ئەكادیمی كەوت. ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی لە كۆی دیدارەكانی لەگەڵ بەشداربوانی مونتەداكەدا، بە وردی تیشكی خستە سەر دواپێشهاتەكانی ناوچەكە و دیدگای پارتی دیموكراتی كوردستانی لەو بارەوە بۆ ڕوونكردنەوە و ئاماژەی بە سەركەوتنەكانی پێشمەرگەی كوردستان كرد لە ڕووبەرووبوونەوەكانی تیرۆریستانی داعش، هەروەها سەردانەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی بۆ ئەمەریكا و، لێكەوتە سیاسی و جیۆپۆلیتیكەكانی ڕوون كردەوە.
سەنگەر هەورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
