بە بەشداریی پارتی کۆڕبەندی جەزیرە لە دۆحە دەستی پێکرد

دۆحە-KDP.info-لە سەر بڕیاری دەستەی كارگێڕیی کۆڕبەندی جەزیرە، شاندێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی (هێمن هەورامی) لەوێ بەشدارە؛ بڕیار وایە ئەم کۆڕبەندە سێ ڕۆژ بخایەنێت.
ڕۆژی 3/5/2015 لە سەر بانگهێشتی فەرمی كەناڵی جەزیرە، شاندێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی (هێمن هەورامی) بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی كە لە هەمانكاتیشدا ئەندامی سەركردایەتی پارتییە، گەیشتنە (دۆحە)ی پایتەختی قەتەر.
لە سەر بڕیاری دەستەی كارگێڕی کۆڕبەندی جەزیرە، بڕیار وایە ئەم کۆڕبەندە سێ ڕۆژ بخایەنێت، دیبەیتەكانی کۆڕبەندەكە لە چوارچێوەی دوا پێشهاتەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوینەو گەڕان بەشوێن ڕێگەچارە گشتگیرەكاندایە لە ڕێگای گفتوگۆی بەشداربووانەوە.
لە ڕۆژی دەسپێكەوە، پەناڵێكی تایبەت بە شاندی پارتیی دیموكراتی كوردستان تەرخان كراوە كە ڕوانگەی هەرێمی كوردستان بۆ گۆڕانكارییەكان و بە مەنزڵگەیاندنی ئارامیی ناوچەكە لەلایەن ئەو ئەندامی سەركردایەتییەوە دەخرێتە ڕوو، پاشان گفتوگۆی لێ دەكرێت.
شایەنی باسە ژمارەیەكی زۆر لە سەرۆكوەزیراو دیپلۆماتکار و میدییاكارانی ناسراو ئامادەی کۆڕبەندەكەن. هەر لە چوارچێوەی ئەو سەردانەدا (هەورامی) چەندین دیدار و دانیشتنی لەگەڵ شاندە بەشداربووەكاندا ئەنجام دا، لەو چەند ڕۆژەی دواتریش لەگەڵ دیپلۆماتكار و میدییاكاراندا كۆبوونەوە و دانیشتن ساز دەكات و، واقعی ئێستای ناوچەكە و عێراق و هەرێمی كوردستانیان پێ ڕادەگەیێنێت.
سەنگەر هەورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
