زانکۆی لیستەری بەریتانیا چەند پڕۆژەیەک لە هەرێم جێبەجێ دەکەن

هەولێر-KDP.info-شاندێکی زانکۆی لیستەری بەریتانیا سەردانی (هێمن هەورامی)ـیان کرد و، رایانگەیاند کە بە نیازی چەند پڕۆژەیەکی جۆراوجۆرن کە لە هەرێمی کوردستاندا جێبەجێ بکەن.
(هێمن هه‌ورامی)، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان و، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه، پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی لیسته‌ری بەریتانیا کرد کە پێکهاتبوون لە پڕۆفێسۆر پاول بۆیڵ، سه‌رۆکی زانکۆی لێسته‌ر و، دکتۆر مایکل گرێن، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ستراتیژی.
(هێمن هه‌ورامی) وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان بۆ هه‌رێمی کوردستان، له‌سه‌ر شێوازی کار و په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان دووا و، تیشکی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه کانی پارتیی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ پارته سیاسییه‌کانی بەریتانیا و په‌رله‌مانتاران و ناوه‌نده ئه‌کادیمیک و ستراتیژیکەکانی ئه‌و وڵاته و ڕۆڵی وڵاتی شاهانه‌ی بەریتانیا له پشتگیری و هاوکاریکردنی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له شه‌ڕی تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تە به ناو ئیسلامییەکەی داعش و تێکشکاندنی تیرۆریستان له سه‌رجه‌م به‌ره‌کانی جه‌نگدا، به‌رز نرخاند و، به فراوانی سیاسه‌ت و دیپلۆماسیه‌تی هه‌رێمی کوردستان و په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی بۆ شاندی میوان شی کرده‌وه. وێڕای ده‌ستخۆشی له شاندی میوان که له‌م بارۆدۆخه هه‌ستیارەدا سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان کردووه بۆ بایه‌خدان به بواری زانسی و ئه‌کادیمیک و پێشخستنی خوێندنی زانکۆیی له هه‌رێم، پشتیوانی هه‌وڵه‌کانیانیانی کرد له پته‌وکردنی په‌یوه‌ندی و په‌ره‌پێدانی خوێندنی باڵا له کوردستاندا.
سه‌رۆکی زانکۆی لیسته‌ری بەریتانیا به ناوی خۆی و شاندی یاوەریەوە، وێڕای خۆشحاڵی ده‌ربرێن به‌م سه‌ردانه‌یان بۆ مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پ.د.ک و پێشکه‌وتنه‌کانی به‌رچاوی هه‌رێمی کوردستان و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی ئه‌زموونی سیاسی و زانستی له هه‌رێم به‌رز نرخاند و باسی ئەو کار و پڕۆژانەیان کرد که به نیازن له هه‌رێمی کوردستاندا گه‌شه‌ی پێ بده‌ن، به تایبه‌تی با‌یەخدان به بواری ئاسایش، کشتوکاڵ، مێژوو، کو‌لتوور و جینۆساید و زیاتر با‌یەخدان به په‌ره‌پێدانی خوێندنی باڵا و زانکۆیی له کوردستان به هاوکاری و پشتگیریی ئەو زانکۆیە و، هاندانی وڵاتی بەریتانیا بۆ هاوکاریکردنی کوردستان له بواری ئابووری و بازرگانی و به تایبه‌تیش هه‌وڵه‌کانیان چڕ ده‌که‌نه‌وه تاوه‌کو هانی ده‌وڵه‌تی شاهانه‌ی بەریتانیا بده‌ن که هاوکارییە سه‌ربازییەکانیان بۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشدا زیاتر بکه‌ن. له کۆتاییدا پڕۆفیسۆر پاول بۆیڵ سه‌رۆکی ئەو زانکۆیە به ناوی شاندی یاوه‌ریه‌وه سوپاسی گه‌لی کوردستان و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کرد بۆ سه‌رکه‌وتنه‌کانیان و، خۆڕاگری و قاره‌مانه‌تییان له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشدا.
سەنگەر هەورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
