٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

پارتی بە تایبەت بانگهێشتی کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکەی ڕووسیا کرابوو

سەرچاوە: KDP.info

ڕووسیا-KDP.info-(هێمن هەورامی) بە سەرۆکایەتیی شاندێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان بەشداری لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی لە ڕووسیا کرد و لە کۆڕبەندەکەدا کە پارتیی بە تەنیا لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناویندا وەک پارتیکی سیاسی بانگهێشتی ئەو کۆڕبەندە بوو، پارتەکانی دیکە هی ٣٦ وڵاتی جیهان بوون.
لە سەربانگهێشتی پارتی عەدالەی ڕووسیا، شاندێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی (هێمن هەورامی) گەیشتنە مۆسكۆ بۆ بەشداریكردنیان لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی تایبەت بە گرفتە جیهانییەكان و ناسەقامگیری و شەڕی تیرۆر.

یارتی دیموكراتی كوردستان ئەو حزبە تاقانەیە بوو لە نێو ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا بانگهێشت و بەشداری کۆڕبەندەکە بوو، كە لە چەندەها وڵاتی جیاجیای جیهاندا 38 شاندی پارتی سیاسی بەشداربوون تێیدا، جێگای ئاماژەییە زۆر بەگەرمی شاندی پارتی لەلایەن (میرۆینۆڤ)ـی سەرۆكی پارتی عەدالەتی ڕووسیاوە پێشوازییان لێ‌ كراو لە میانەی بەشدارییەكەیاندا لەو کۆڕبەندیە شاندی پارتی چەندین دیداروو چاوپێكەوتنیان ئەنجامدا لەگەڵ شاندە بەشدابووەكان.
لە دەستپێكی کۆڕبەندەکەدا (لویس ئەیالا) سكرتێری سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنال بابەتێكی پێشكەشكرد، لە درێژەی بابەتەكەیدا وێڕای باسكردنی گۆڕانكاری ناوچە جیاجیاكانی گێتی، تیشكی خستە سەر ڕۆژهەڵاتی ناڤین و شەڕی تیرۆریستانی داعش، سكرتێری سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنال لە بەردەم ئامادەبوواندا خۆشحاڵی خۆی بە بەشداری كردنی شاندی پارتیی دیموكراتی كوردستان كرد لەم کۆڕبەندیەدا دەربڕی، ئەم قسانەی (ئەیالا) لە میانەی ئەو دۆستاییەتییەی لەگەڵ سەرۆك بارزانییە كە بۆ چەندین ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و بە تاكە سەرۆكی زانی لە جیهاندا لە سەنگەری بەرگری نەتەوەكەیدا بێت، هەروەها باسی قوربانیدانی گەلی كوردستان و دەستكەوت و سەركەوتنەكانی لە بەرامبەر تیرۆریستان كرد.

دواتر لە دانیشتنێكی تایبەت ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پ د ك بابەتێكی تایبەت بە تیۆریزم و چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو تەحەدیانەی بەرۆكی ناوچەكە و جیهانی گرتووە پێشكەشكرد. (هەورامی) لە سەرتای قسەكانیدا پوختەیەكی لە دوا ڕەوشی كوردستانی بۆ ئامادەبووان خستە ڕوو و ئەو ستراتیژییەتە دیموكراسییەتەی گەلی كورد بۆ ئایندە لە چەند خاڵێكدا خستە بەردەم ئامادەبووان.
- داعش (تیرۆریستان)، دژەژیانە؛ ئەمە تەنها دیاردەیەكی مەترسییەكی هەنووكەیی نیە، بەڵكو نیشانەی سەرەتاین لە مەترسییەكی گەورەترە لە ناوچەكەدا، ئەویش شكستی سیستەمی دەوڵەتانی ناوچەكەو بە لاڕێدا بردنی دەوڵەتداریییە، (هەورامی) ئەمەشی گەڕاندەوە بۆ لەبەرچاو نەگرتنی مافی گەلانی ناوچەكە و نەبوونی دیموكراسی و ئازادی و، دادپەروەری كۆمەڵایەتییە حوكمڕانی بەو ئاقارە نەخوازراوەدا بردووە، داعش بەهۆی شكستی مالیكی و ڕژێمی سوریاوە وەها چەك و تەقەمەنی زەبەلاحیان دەستكەوت تا پەلاماری كوردستانی پێ بدەن، بەڵام پێشمەرگە بە خوێنی 1200 شەهید توانیی بیانوەستێنی، لەو ناوچانەی دەستیان بەسەردا گرتبوون وەدەریان بنێن و 20000 كیلۆمەتری چوارگۆشەیان لێ‌ پاك بكانەوە و ئێستا بە شانازییەوە كوردستان و پێشمەرگەكانی توانییان ئەفسانەی داعش تێك بشكێنێت.
- چۆنیەتیی بەرەنگاربوونەوەی داعش: (هەورامی) بە چەند خاڵێك بۆ ڕووبەرووبوونەوە و مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم دیاردەدا ئامادەبوانی لێ‌ ئاگاداركردەوە.
1- ئەم شەڕە بە تەنها شەڕێكی سەربازی نییە، بەگرە لە نێو شەڕە سەربازییەكەش تەنها بە لێدانی ئاسمانی ناكرێت، بۆیە پێویستە بە ستراتیژییەتێكی سەربازی و، ئەمنی نوێوە بەرپەرچیان بدرێتەوە لە ناوچەكانی دیكەی عێراق و سوریا، پێكەوە بەستراوی ناوچەكە ناتوانرێت ئەم دوو وڵاتە جیا بكرێتەوە.
2- دوای لەناوبردنیان پێویستە شەڕێكی ئایدیۆلۆژی و، فكری دژ بە سەلەفی جیهادی تەكفیری و، بە ئامادەبوونی سوننە لە ناوچەكەدا كە خۆیان بە نوێنەری پەیامی سوننەی دەزانن.
3- هۆنینەوەی ئایندە و دوای شەڕ كاری سیاسیەكان و لایەنە سیاسییەكانە، كە پاشەڕۆژێكی باشتریان لە پێشە.
4- كاركردن بۆ بنیادنانی حكومڕانییەكی ڕاستاڵ (تەندروست) و دابینكردنی ئابووری و خزمەتگوزارییەکی تۆکمەتر.
5- ئەم نەخۆشییە تەنها لە سەنگەرەكانی بەرگریدا نییە، بەڵكو دەبێت ڕووبەرووبوونەوەی تۆی تیرۆریزم لە نێو سیستەمی خوێندن و پێكهاتەی كۆمەڵگەكان بنێژین.
6- نابێت گەرە وڵاتانی جیهان، یاخود ناوچەكە وەك چاوێكی تاكتیكی بۆ ململانێی جێۆپۆلەتیكی سەیری شەڕی داعش بكرێت، چونكە هیچ وڵاتێك لە ئێستا و ئایندەش بە دوور نابێت لە هەڕەشەی تیرۆریستان و دەبێت هەموو لایەك هاوپەیمانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بكەن بۆ لەناوبردنی داعش.
7- وشكاندنی سەرچاوەكانی دارایی: پچڕاندنی گواستنەوەی ئەو پارە و توانای ئابورییە ئامانجێكی هەرە لە پێشە، دەبێت بکرێت.
8- دروستكردنی دیوارێكی پۆڵا بۆ بە یەك نەگەیشتنی تیرۆریستان: چونكە بە پێی دوایین زانیاری داعش لە 91 وڵاتەوە تیرۆریستی بۆ هاتووە.
وێڕای دەستخۆشی لە (هێمن هەورامی)، بەشێكی زۆر لەو ڕێگاچارە و ڕوانگەكانی وەك ڕاسپاردەی کۆڕبەندەکە قبووڵ كرا، لە دەستپێكەوە تا كۆتاییەکەی کۆڕبەندەکە چەند جار نێوی شاندی كورد و پێشمەرگە هێنرا، لە خۆڕاگری و ڕووبەرووبوونەوەیان لە دژی تیرۆریستان و پێكەوە ژیان لە ناوچەكەدا.
سەنگەر هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار