٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

هێمن هەورامی: پرسی کورد لە ڕووسیا بە ئاقارێکی باشدا تێدەپەڕێت

سەرچاوە: KDP.info

ڕووسیا-KDP.info- (هێمن هەوارمی) لە میانی سەردانێکی بۆ ڕووسیا ڕایگەیاند کە پرسی کورد لە ڕووسیا بە ئاقارێکی ناسراو باشدا تێپەڕ دەبێت.

لەو سەردانە چەند ڕۆژیەی بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ڕووسیا، چەندین سەردان و چاوپێکەوتن لەگەڵ گەورە بەرپرس و دیپلۆماتکار و کەسایەتی و ڕاگەیاندنەکانی ئەو وڵاتە بەرفراوانە ساردە ئەنجام دران. ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (25/4/2015)ی زایینی، (هێمن هەورامی) ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کە بۆ بەشداری مونتەدایەکی نێودەوڵەتی و پێشکەشکردنی بابەتێک لەسەر کوردستان سەردانی ڕووسیای کرد و چاوی بە ژمارەیەک ئەکادیمی و ڕۆژنامەنووسی کورد لەو وڵاتە کەوت و ڕۆژی دواتر و ڕێکەوتی (26/4/2015)ی زایینی، (هەورامی) میوانداری بەشی کوردی ڕادیۆی ڕووسیا کرا و دیدارێکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ ئەنجام درا و لەو دیدارەدا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی ڕۆڵی ڕادیۆکەی لە بڵاوکردنەوە و پەرەپێدانی زمان و کەلتووری کوردی بە گرنگ و بەهادار هەژمار کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن. پاشان، بەشی تورکی هەمان ڕادیۆ دیمانەیەکی ڕۆژنامەوانیی لەمەڕ پرسی ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناڤین و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەرێم و ڕووسیا لەگەڵ بەڕێز هەورامی ساز کرد. هێمن هەورامی ڕاشیگەیاند کە پرسی کورد لە ڕووسیا بە ئاقارێکی ناسراو و باشدا تێدەپەڕێت.
سەنگەر هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار