نامەیەكی سەركردایەتیی پارتی گەیەندرایە سەركردایەتیی پارتیی سۆشیالیستی گەلی دانیمارك

دانیمارك-KDP.info- شاندێكی لیژنەی ناوچەی دانیماركی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بەشدارییان لە كۆنگرەی پارتیی سۆشیالیستی گەلی دانیماركدا كرد كە لە كۆپنهاگنی پایتەختی ئەو وڵاتەدا بەڕێوە چوو.
بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی لە دانیمارك (مووسا محەممەد ڕەشید) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لەسەر راسپاردە و بە نوێنەرایەتیی سەركردایەتیی پارتیمان، بەشی پەیوەندییەكانی دەرەوە رۆژانی 18 و 19 /4 /2015 بەشداریمان لە كۆنگرەی پارتیی سۆشیالیستی گەلی دانیماركدا كرد، كە لە كۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارك بەڕێوە چوو".
(مووسا رەشید) گوتیشی: "نامەیەكی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی سەركردایەتیی پارتیمان گەیاندە سەركردایەتیی پارتیی سۆشیالیستی گەلی دانیمارك و سڵاو سوپاس و پیرۆزبایی سەركردایەتیی پارتیمان بە سەرۆك و سەركردایەتیی پارتی ناوبراو گەیاند و ئومێدی سەركەوتنی كۆنگرەكەیانمان بۆ خواستن، سەرۆك و سەركردایەتیی پارتیی ناوبراویش خۆشحاڵیی خۆیان بۆ بەشداریكردنی شاندی پارتیمان و نامەی سەركردایەتیی پارتیمان پێشان دا و ئۆمێدی ئەوەیان خواست كە پەیوەندیی نێوان پارتیی دیموكراتی كوردستان و پارتیی ناوبراو بەردەوام و پتەو بێت".
بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی لە دانیمارك گوتیشی: "لە دوو رۆژی كۆنگرەكەدا دیدار و چاوپێكەوتنمان لەگەڵ شاند و سەرۆك شاندی زۆر لە وڵاتان و بەرپرسان و ئەندامانی سەركردایەتیی حزبی ناوبراو ئەنجام دا و باسی بارودۆخی ئەمڕۆی كوردستان و عێراق بە گشتی كرا.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
