٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

هێمن هەورامی: گەلی كورد لەم هاوكێشە سیاسییەدا ناچێتە هیچ بەرەیەكی تایفی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-هێمن هەورامی لە پێشوازیی نوێنەری یوئێن لە هەرێم و بەرپرسی بەشی سیاسی یوئێن ڕایگەیاند کە، گەلی كورد لەم هاوكێشە سیاسییەدا ناچێتە هیچ بەرەیەكی تایفی و هەرێمییەوە و، تەواوكەری ستراتیژییەتی خۆیەتی كە خۆی لە بەرپاكردنی دیموكراسی و پێكەوەژیانە لە ناوچەكەدا.
ئەمڕۆ لە پیرمام هێمن هەورامی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پ‌د‌ك و ژمارەیەك لە هەڤاڵانی ئەندام مەكتەب پێشوازییان لە (سۆكۆڵ كۆندی) نوێنەری یوئێن لە هەرێمی كوردستان و (پەتریشە مەلفلیپ) بەرپرسی بەشی سیاسیی یۆئێن كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا هێمن هەورامی دواپێشهاتەكانی هەرێمی كوردستان و ئەو گۆڕانكاریانەی كە ناوچەكەی پێدا تێدەپەرێت لە دیدگای سەركردایەتی پارتییەوە بۆ شاندی میوان شی كردەوە و پێی ڕاگەیاند: "گەلی كورد لەم هاوكێشە سیاسییەدا ناچێتە هیچ بەرەیەكی تایفی و، هەرێمییەوە و تەواوكەری ستراتیژییەتی خۆیەتی كە خۆی لە بەرپاكردنی دیموكراسی و پێكەوەژیانە لە ناوچەكەدا و وەرگرتنەوەی مافە زەوتكراوەكانی گەلەكەی دەبینێتەوە، هەروەها سوپاسی یوئێنی كرد کە لەو پشێوپشێوییەی ناوچەكە و عێراقی گرتووە هاتووە بە دەممانەوە."
سۆكۆل كۆندی ستاییشی ڕۆڵی سەركردایەتی كوردی كرد كە هەموو هەوڵەكانیان هاوتەریبن لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەكاندا و هەموو پشتگیرییەكی خۆیان بۆ گەلی كورد و هەرێمی كوردستان دەربڕی كە لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەكاندا بێت. بەرپرسی بەشی سیاسیی یوئێنیش خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بەو بەرەوپێشوەچوونانەی هەرێم دەربڕی كە لە باروودۆخێكی وەهادا ڕەچاوی یاسا ئایینی و مرۆییەكان دەکەن و، پێشمەرگەش بووەتە پارێزەری ئازادی مرۆڤایەتی لە ناوچەكەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار